ئابی گێڵ نزیكترین
ڕاوێژكار و ژنی جۆن ئاده‌م سه‌رۆكی دووه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، به دووه‌م خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، ئابی گێڵ به‌و نامانه ده‌ناسرێته‌وه كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یی ناردووه كاتێك له كۆنگرێس بووه، جۆن ئاده‌م له كاره‌كانی پرس و ڕای پێ كردووه و بیروبۆچوونی به گرنگ زانیووه، شاره‌زایه‌كی زۆری له سیاسه‌ت هه‌بووه، له هه‌مانكاتیشدا نووسه‌ر بووه.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "ئابی گێڵ سمیس"ه، له 22ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1744 ماساچوسێتسی
ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، له خێزانێكی گه‌وره و خانه‌دان بووه و باوكی وه‌زیر بووه، ئابی گێڵ نه‌چووه‌ته قوتابخانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵی نه‌خۆش بووه، نه‌خۆشیه‌كه‌یشی ڕێگر بووه له‌وه‌ی بخوێنێت، دوای ئه‌وه‌ی چاك بووه‌ته‌وه ڕێگری چوونه قوتابخانه‌ی لێ كراوه، چونكه له‌وكاته‌دا كچان ڕێیان پێ نه‌دراوه بخوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌رمی قوتابخانه‌ی نه‌خوێندووه" به‌ڵام دایكی و خوشكه‌كانی فێری خوێندنه‌وه و نووسینیان كردووه.
شوكردنی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
ئابی گێڵ له ساڵی 1759 كاتێك ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه چاوی به جۆن ئاده‌م ده‌كه‌وێت و نامه‌ی زۆر له نێوان خۆیان ده‌گۆڕنه‌وه هه‌ر ئه‌م نامانه‌یش بوونه‌ته به‌ڵگه‌ی ژیانیان، له 25ی ئۆكتۆبه‌ری 1764 هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و به ئه‌سپێكه‌وه ده‌چنه كوخه‌كه‌ی جۆن له بره‌ینتری ماساچوسێتسی كه له باوكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، ئابی گێڵ له ماوه‌ی 12 ساڵدا شه‌ش منداڵی ده‌بێت كه دوای مردنی كوڕێكی ده‌بێته شه‌شه‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئابی گێڵ نه‌یخوێندبوو و نه‌چووبووه قوتابخانه، به‌ڵام شێوازی باشی له فێركرن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی هه‌بوو، كاتێك جۆن ئاده‌می هاوسه‌ری بۆ كاره‌كانی له گه‌شتدابوو، ئابی گێڵ ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی خێزان و كێڵگه‌كه‌ی ده‌گرته ئه‌ستۆ، جگه له‌وه‌ی نووسه‌ر بوو و وشه‌ی ئه‌ده‌بی له نووسینه‌كانی به‌دی ده‌كرێت، مێژوونووسان گووتویانه كه نووسینه‌كانی له جۆن ئاده‌م كاریگه‌رتربووه و به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵ بووه.
له‌ساڵی 1768 خێزانه‌كه بۆ بۆستن ده‌گوازنه‌وه، كار و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی جۆن زیاد ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بره‌ینتری و ئۆفیسه‌كه‌ی له بۆستن ده‌مێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی به باشی بكات، ئه‌مه‌یش له خێزانه‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ئابی گێڵ زیاتر ده‌كات، هه‌ر خۆی ماڵ به‌ڕێوه ده‌بات و خه‌رجییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌وه شاره‌زاییه‌كی زۆر باشی له ژماردن هه‌بووه، پاره و پێویستییه‌كان دابین ده‌كات.
چوونی بۆ ئه‌وروپا
له‌ساڵی 1784 خۆیی و كچێكی به‌ناوی نابی ده‌چنه لای هاوسه‌ره‌كه‌یی و كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به ناوی جۆن كوێنسی كه له پاریس پۆستی دیپلۆماتكاری پێ درا بوو، له‌ساڵی 1788 ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، له چواری ئاداری ساڵی 1797 جۆن ئاده‌م ده‌بێته دووه‌م سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئابی گێڵیش وه‌ك دووه‌م خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژنێكی زۆر چالاكی بواری سیاسه‌ت بوو، شاره‌زاییه‌كی زۆری له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات هه‌بوو و به‌رده‌وام هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد و پشتگیری له كاره‌كانی ده‌كرد، جۆن ڕێزێكی زۆری لێ ناوه و ڕاوبۆچوونی وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1800 خێزانه‌كه چوونه‌ته كۆشكی سپی، به‌ڵام ته‌نیا چوار مانگ له خولی سه‌رۆكایه‌تی جۆن مابوو، دوای ئه‌وه دووباره خۆی كاندید كرده‌وه و سه‌رنه‌كه‌وت، دواتر كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی جۆن كوێنسی بووه وه‌زیر له ڕووسیا، هه‌ر له‌و كاته‌یشدا بوو كه كچه‌كه‌یان به‌ناوی نابی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك مرد.
كاره‌كانی
ئابی گێڵ چه‌ندان كتێب و وتاری له‌باره‌ی مافی ژن و ئه‌و كێشه و مه‌ترسیانه نووسیوه كه وه‌ك ژنێك له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به‌رگریكارێكی به‌هێز و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌و ژنانه بوو كه هاوسه‌رگیریان كردووه.
هه‌روه‌ها پشتگیری ژنانی كردووه بۆ خوێندن و فێربوون، به بڕوای ئه‌و نابێت ژن به یاساكان ببه‌سترێته‌وه و به چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه سه‌یر بكرێن، به‌ڵكوو ده‌بێت یه‌كسان بن و هاوشانی هاوسه‌ره‌كانیان بن و بخوێنن و تواناكانیان په‌ره پێ بده‌ن، هه‌روه‌ها داوای كردووه ژنان هێز و توانایان نه‌خنه ناو ده‌ستی مێرده‌كانیان و ده‌نگ و كه‌سایه‌تی خۆیان هه‌بێت.
به توندی ڕووبه‌ڕووی كۆیلایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وڵاته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه و بڕوای وابووه كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر دیموكراسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئازادبوونی مرۆڤه‌كانی به مافی خۆیان زانیوه، ئه‌مه‌یش له نامه‌كان و نووسینه‌كانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌و نامانه‌ی كه له‌نێوان جۆن و ئابی گێڵ گۆڕدراوه‌ته‌وه ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د نامه‌یه، وه‌ك یه‌كه‌م ژنی سه‌رۆكیش وێنه‌ی له‌سه‌ر دراوی ئاسنی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكا نه‌خێشنراوه.
مردنی
ئابی گێڵ له 28ی ئۆكتۆبه‌ری 1818 له ته‌مه‌نی 73 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی به‌رزبونه‌وه‌ی تا مردووه، له ته‌نیشت گۆڕی مێرده‌كه‌ی له كڵێسه‌ی تایبه‌ت به گۆڕستانی سه‌رۆكه‌كان نێژراوه.