ژنانی موسڵمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ به‌ كێ ده‌ده‌ن؟

:: PM:05:16:12/10/2016 ‌

کۆمیتەی سیاسیی ئافرەتانی موسڵمانی ئەمه‌ریکا رایان گەیاند کە پشتگیری لە کاندیدی دیموکراتەکان، هیلاری کلینتۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.


مریەم سدیق دامەزرێنەری کۆمیتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ئاماژەی بەوەدا کە لە هەڵبژاردنی هەشتی تشرینی دووەمی داهاتوودا پشتگیری لە کلینتۆن دەکەن و گوتی: "دوای ئەوەی کە ترەمپ مسوڵمانانی وەک شەیتان نیشان دا و چەندین ئاماژەی خراپی بەرامبەر ئافرەت و کولتورەکەمان بەکارهێنا، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە دەبێت زیاتر ئاگامان لە سیاسەتی وڵاتەکەمان بێت".


ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هیلاری کلینتۆن تەنیا وابەستەی ئەو جۆرە بەهایانە و پاراستنی یاسا نییە، بەڵکو کەسێک تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتی فەرمانبەرێتی گشتی تەرخان کردووە.


رۆژی هەشتی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2016، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمە هەڵبژاردن بۆ 45ەمین سەرۆكی وڵات ئەنجام دەدرێ و كاندیدی هەردوو پارتی كۆمار و دیموكرات لە ململانێی توندن بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی.


دیموكراتەكان هیلاری كلینتن هاوسەری 42ەمین سەرۆكی ئەمەریكا بیل كلینتن، كاندیدیانە، كە لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتی باراك ئۆبامادا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بووە و بە سەركەوتنی یەكەم ئافرەت دەبێ لە مێژووی ئەم پۆستە وەربگرێت.


كۆمارییەكان، دۆناڵد ترامپی بەڕەگەز ئەڵمانی كاندیدیانە، ئەو بە لێدوانە سەیرەكانی هەمووانی شۆك كردووە و زۆرێك لە سەركردەكانی حزبەكەی خۆی داوای لێ دەكەن دەست لە كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكێشێتەوە، چونكە ئەو شیاو نییە، بەڵام ئەو سەرمایەدارێكی پارەدارە و بەردەوامە لە هەڵمەتەكانی بانگەشەكردن بۆ خۆی


وشه‌/ ئه‌نادۆڵو، كوردۆ شابان



وشە - كوردۆ شابان