قوتابییه یه‌كه‌مه‌كه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێلێكی به دیاری پێ به‌خشرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، په‌یام نایف جه‌مال ئه‌و خوێندكاره‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی كه توانی پله‌ی یه‌كه‌می دووباره‌بوو به كۆنمره‌ی 99.14 به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ركه‌وتنێك بۆ قوتابخانه‌كه‌ی تۆمار بكات، له لایه‌ن قوتابخانه‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێلێكی سفر كیلۆمه‌تری به دیاری پێ به‌خشرا.
په‌یام قوتابی قوتابخانه‌ی ژیاری ناحكومی نموونه‌یی بوو، ئه‌و قوتابخانه‌یه به مامۆستا زیره‌ك و لێهاتووهكانییهوه توانیویه‌تی ساڵانه قوتابی نموونه‌یی و ئاست به‌رز پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵیش 20 قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌یه له 10 یه‌كه‌مه‌كه‌ی هه‌رێم بوون.
هه‌ر ساڵێك قوتابییه‌ك پله‌ی باش به‌ده‌ست بێنێت، له لایه‌ن قوتابخانه‌كه‌یه‌وه دیاری گونجاوی پێ ده‌به‌خشرێت، زۆربه‌ی جاره‌كانیش دیارییه‌كه بریتییه له دانه‌وه‌ی كرێی خوێندنه‌كه‌ی.
به‌ڵام ئه‌مساڵ قوتابخانه‌كه بڕیاریان دا له بری كرێی خوێندنه‌كه، ئۆتۆمبێلێكی سفر كیلۆمه‌تر بكه‌نه دیاری په‌یام، كه بڕی 12 هەزار و 900 دۆلار واته ده‌فته‌رێك و 29 گه‌ڵایان بۆ پێ داوه.