حكوومه‌تى عێراق رای گه‌یاند ژماره‌ى بریندارانى سڤیل و هێزه عێراقییه‌كان 532 كه‌سه، كه‌چى چالاكان ده‌ڵێن "به‌ته‌نیا له ڕیزى خۆپێشانده‌ران 900 كه‌س بریندارن و 15 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه".
ئه‌مڕۆ له ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ژماره‌ى قوربانییانى خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌ك له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانى عێراق و چالاكان باس له ژماره‌ى جیاجیا ده‌كه‌ن.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ گوته‌بێژى فه‌رمى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق گوتوویه‌تى، "كۆى برینداران به‌خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گه‌یشتووه‌ته 532 كه‌س كه 262 كه‌سیان له ڕیزه‌كانى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقن".
له‌باره‌ى هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕه‌سووڵ گوتوویه‌تى، "شه‌ش كه‌سیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه و 30 كه‌سیان هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆ ڕۆژنامه‌كه هه‌مان زانیاری‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و كه‌چى ئه‌وه‌یان له‌بیر نه‌كردووه كه 15 كه‌سیش كوژراون، دووانیان له كارمه‌ندانى فریاكه‌وتنى ته‌ندروستین.
ئه‌م ئامارانه سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن چالاكانه‌وه گومانى لێ ده‌كرێت، ئه‌وان ئاشكرایان كردووه كه 60 كه‌س له‌وانه‌ى له خۆپێشاندانه‌كان بریندار بوون، ژیانیان له مه‌ترسیدایه و كۆى گشتیى برینداران له ناو خه‌ڵكى سڤیل 900 كه‌سه، زیاتر له 300 كه‌سیش گیراون.
ماوه‌ى 10 رۆژه خۆپێشاندان له شاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌كرێت، حكوومه‌تى عێراق په‌ناى بردووه‌ته به‌ر لێدان و ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران.