بەرپرسێكی عێراقی ئەمڕۆ چوارشەم ئاشكرای كرد، بڕینی كارەبای هاوردەكراو بۆ عێراق لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەهەوڵێكی سیاسی تاران دەزانێ، بۆ دەستەمۆكردنی زیاتری عێراق و فشاری زۆرتر لەسەر حكوومەتی وڵات تا بە ویستی تاران پێكبهێنرێت.
ئەو بەرپرسە باڵایەی عێراق بە كەناڵی "
سكای نیوزی عەرەبی" ڕاگەیاندووە، ئەو كارەی تاران كردی بە بڕینی كارەبای شارەكانی باشووری عێراق، بەشێكە لەو پلان و هەوڵە سیاسییانەی كە تاران گرتوویەتییە بەر بۆ فشار خستنەسەر بەغدا و سەپاندنی هەژموونی زیاتر بەسەر وڵاتدا.
زیاتر گوتی، ئەو بیانووەی ئێران بۆ بڕینی كارەبای باشوور ئاماژەی پێ دەكات، هیچ ڕاست نییە كە دەڵێ بە هۆی زۆربوونی پێداویستی ناوخۆیی كارەبای لە شارەكانی باشووری عێراق بڕیوە، چونكە تەواوی ئێران پێویستی بە 42 هەزار مێگاواتە، كەچی وڵاتەكە 58 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت.
بڕینی كارەبا لەلایەن ئێرانەوە، شەپۆلێكی ناڕەزایی و تووڕەیی دژ بە حكوومەتی بەغدا ماوەی دوو هەفتەیە دروست كردووە، ئەو بەرپرسەی عێراق دەڵێ، تاران دەیەوێ ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە و حكوومەتێكی سەر بە ئێران لە بەغدا دروست بكاتەوە.
دوای شكستی شاندەكەی عێراق لە ڕازیكردنی ئێران بە پێدانەوەی كارەبا بە شارەكانی باشوور، حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ شاندێك دەنێرێتە شاری جەدەی وڵاتی سعوودیە، تا ڕێككەوتنێك لەگەڵ ڕیاز واژوو بكات و وزەی كارەبا لە سعوودیەوە هاوردە بكات.
ئێران ڕۆژانە هەزار و 300 مێگاوات كارەبای بە عێراق دەدا، بەڵام لە ماوەی ڕابردوو كارەباكەی بە تەواوی بڕی و ئاویشی لەسەر شاری بەسڕە گرتەوە، ئەمەیش بە سەرەكیترین هۆكاری خۆپێشاندانەكانی باشووری عێراق دادەنرێت.
خۆپێشاندانهكانی باشوور سهرهتا له ههشتی ئهم مانگهوه له بهسڕه بههۆی نهبوونی ئاو و كارهبا دهستیان پێ كرد، كه ههردووكی لهلایهن ئێرانهوه له بهسڕه گیرایهوه، ئهمهیش به تهواوی خهڵكی تووڕه و نیگهران كرد، دواتر شارهكانی تری باشووری تا بهغدایش گرتهوه، بهوهۆیهوه سهرچاوهكان باس له برینداربوونی 900 كهس و كوشتنی 15 ی تر و گیرانی 300 خۆپێشاندهر دهكهن.