ئه‌مڕۆ له ده‌یه‌م ڕۆژى خۆپێشاندان و ناڕه‌زایییه‌كانى باشوورى عێراق، خه‌ڵكى شارۆكه‌ى موسه‌یه‌بى سه‌ر به پارێزگاى بابل له دژى حكوومه‌ت ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى
"موازین نیوز" ئه‌مڕۆ دانیشتووانى شارى موسه‌یه‌بى سه‌ر به پارێزگاى بابل ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار و به‌ربڵاوى گه‌نده‌ڵى له حكوومه‌تى عێراق دروشم و وتافیان ده‌گوته‌وه.
موسه‌یه‌ب یه‌كێكه له شاره‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاست و ده‌كه‌وێته كه‌نارى فوڕات، ژماره‌ى دانیشتووانى شاره‌كه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگاى بابله.
ڕۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه خۆپێشاندانه‌كان له به‌سڕه دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاوی پاك ده‌ستی پێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و دواتر یه‌كێك له برینداره‌كان گیانی له ده‌ست دا، رۆژانى دواتر خۆپێشاندان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سڕه و چه‌ندانى شارى تر به‌رده‌وامى هه‌یه.
هێزه‌كانى عێراق ده‌ڵێن 263 كه‌س له هێزه‌كان بریندارن، خۆپێشانده‌رانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه 900 كه‌س بریندارن و 15 كوژراویش هه‌یه له‌گه‌ڵ گرتنى زیاتر له 300 كه‌س.