ئۆسكى ناسراو به تاقیكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێى قوتابییانى پزیشكى و كورتكراوه‌ى (Objective Structured Clinical Examination) كه وردتر به تاقیكردنه‌وه‌ى پراكتیكى تایبه‌ت به قوتابییانى كۆلێژى پزیشكى ده‌ناسرێت و له سه‌رانسه‌رى دنیادا ئه‌نجام ده‌درێت، به مه‌به‌ستى دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه بۆ قوتابییانى پزیشكى له ئاسته جیاجیاكاندا له ڕێى به‌رككه‌وتنى ڕاسته‌وخۆیى نێوان قوتابییانى و نه‌خۆش.
قوتابییانى كۆلێژى پزیشكى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه به‌هه‌مان ئه‌زموونى تاقیكردنه‌وه‌ى كرده‌نیى ئۆسكی تێپه‌ڕ ده‌بن و له هه‌وڵى گه‌یاندنى مه‌به‌ستى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و جۆره تاقیكردنه‌وه سه‌رده‌مییانه‌ن كه له كۆتادا ده‌بێت به ئه‌زموونێكى گرنگ بۆ قوتابییانى كۆلێژى پزیشكى، هه‌روه‌هـــا هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى زانستی‌یان له‌لایه‌ن چاودێرانى بوارى پزیشكى له بواره جیاوازه‌كاندا.
نێردراوی "وشه" بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندنى ئه‌كادیمى كۆلێژى پزیشكى له زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى، به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى ئاماده بوو، به مه‌به‌ستى دوواندنى پزیشكانى پسپۆڕ له‌وباره‌یه‌وه.
به‌پێی گوته‌ی شاره‌زایان، مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌خۆش هۆكاره بۆ زیادكردنى ئاستى باوه‌ڕبه‌خۆبوونى تازه ده‌رچووانى كۆلێژه پزیشكییه‌كان، له كاتى ده‌ستنیشانكردن و پێدانى ڕێنوێنی و چاره‌سه‌ر له‌لایه‌كدا، هاوكات ره‌خساندنی كه‌شێكى ئارام له كاتى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ و هه‌ڵسوكه‌وتى نێوان پزیشك و نه‌خۆش.
"وشه" چه‌ندان خاڵى گرینگى تاقیكردنه‌وه‌ى كرده‌نیى ئۆسكى به‌دی كرد له هه‌ستیارى تاقیكردنه‌وه‌كه له ڕێى دروستكردنى ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن قوتابییانى پزیشكى له ئه‌نجامى گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و ئاماژه‌دان به نیشانه و ڕێنوێنی ته‌ندروستى له‌لایه‌ك و هه‌ڵسه‌نگاندنى پزیشكى پسپۆڕ بۆ شێوازى ئه‌نجامدانى پشكنین به شێوازێكى پیشه‌یی بۆ قوتابی له لایه‌كى تر.
گرنگتر له‌وانه، له شێوازى هه‌ڵسوكه‌وت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نه‌خۆشیى ئه‌كته‌رئاسا له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى پراكتیكى ئۆسكی. بۆیه "وشه" دیمانه‌ی له‌گه‌لأ چه‌ند پزیشكێكى پسپۆڕ له كۆلێژى پزیشكى زانكۆی هه‌ولێرى پزیشكى ئه‌نجام دا.
د. مزه‌فه‌ر بارزانى ڕاوێژكارى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و سه‌رۆكى به‌شی هه‌ناو له كۆلێژى پزیشكى زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى، تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆسكى به پێكبه‌ستن و گواستنه‌وه‌ى زانیاری تیۆریی بۆ ئه‌نجامدانى پشكنین و ده‌ستنیشانى گرفت و پێدانى ڕێنوێنی ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌رخستنى تواناكان له هه‌ڵسوكه‌وتكردن و گفتوگۆ و شێوازى پشكنین وه‌سف ده‌كات.
جیاواز له ساڵانى رابردوو، كۆلێژى پزیشكى له هه‌وڵى نوێكارى و گۆڕانكارى یه‌كجار گرنگدا بووه له شێوازى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى پراكتیكى ئۆسكى و فره‌بابه‌تى له پسپۆڕییه جیاجیاكان.
دواتر د. به‌درخان سه‌عید پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و سه‌رۆكى به‌شی نه‌شته‌رگه‌رى له كۆلێژى پزیشكى زانكۆی هه‌ولێرى پزیشكى، بۆ "وشه" باس له‌و جۆره تاقیكردنه‌وه كرده‌نییه ده‌كات و به‌راورد به ساڵانى ڕابردوو كه گۆڕانكارى ڕیشه‌یى تێدا ئه‌نجام دراوه و له قازانجى ته‌واوى قوتابییانى پزیشكى كارى بۆ كراوه له شێوازى پرسیار و تێهه‌ڵكێشى بابه‌ته‌كان و پشكنینى نه‌خۆش و بڕیاردان له ده‌ستنیشانكردنى گرفتى ته‌ندروستى و پێدانى ڕێنوێنی و چاره‌سه‌رى گونجاو.
هاوكات له ئاماده‌یى پزیشكى ده‌رچوو به كارامه‌یى و شاره‌زا بوون له زۆربه‌ى پێویستییه پزیشكییه‌كان له كاتى فریاكه‌وتنى خێراى نه‌خۆش له خوێنوه‌رگرتن و كانیوله و برینپێچى، كه ده‌كرێت بگوترێت قوتابى پزیشك جگه له زانیارییه پزیشكییه تیۆرییه‌كان له ده‌ستپێكى خوێندنى تا خۆدۆزینه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان و ئه‌نجامدانى پشكنینى ڕاسته‌قینه بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كى شاره‌زا 30 بۆ 35 فریاكه‌وتنى خێرا به لێهاتوویى بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدات.
د. محه‌مه‌د مسته‌فا پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و مامۆستا له كۆلێژى پزیشكى زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى، بۆ "وشه" باس له هه‌وڵى به‌رده‌وامیان ده‌دات له كاركردن به ئامانجى گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتوو كارى بۆ ده‌كه‌ن له بوارى پزیشكى به‌مه‌به‌ستى پێدانى دواڕۆژێكى گه‌ش به قوتابییانى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان، هاوكات باس له ئاسته‌نگه‌كان ده‌كات كه تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆسكى وه‌ك نموونه ده‌هێنێته‌وه له دابینكردن و ڕاهێنانى نه‌خۆش له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه كه چۆن نه‌خۆشێكى ڕاسته‌قینه‌ى ڕاهێنراو تاوتوێى حاڵه‌ته‌كه‌ى خۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ قوتابى پزیشكى له كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆسكی به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنیان وه‌ك پزیشكێكى لێهاتووى مه‌یدانى له ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كاندا.
پڕۆفیسۆر د. عه‌لی ده‌باغ پسپۆڕ له بوارى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و ڕاگرى كۆلێژى پزیشكى، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به ده‌رخستنى ئاماده‌باشى قوتابییانى پزیشكى بۆ پراكتیزه‌كردنى زانیارییه پزیشكییه‌كان له ڕێى شێوازى قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وت و گفتوگۆ و ڕه‌زامه‌ندى وه‌رگرتن و روونكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بۆ نه‌خۆش ڕاسته‌وخۆ له ژینگه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان و تێهه‌ڵكێشى لقه پزیشكییه‌كان له كاتى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆسكى كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له هه‌وڵى پێشخستنى ئاستى زانستى قوتابیى پزیشكیدایه له ئاماده‌یى ته‌واوى بۆ خزمه‌تكردن به نه‌خۆش له پشكنین و ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر گرفتێك كه ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه.
به‌گوته‌ی ده‌باغ، "گرنگیى تاقیكردنه‌وه‌ى ئۆسكى به ئاستێكه كه ته‌واوى ستافى پزیشكى و نه‌خۆشخانه و نه‌خۆشى ڕاهێنراو و قوتابییان، به‌شێوه‌یه‌كى سیستماتیك و ڕێكخراو كار بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له هه‌وڵى پێدانى باشترین ئه‌زمـــوون به قوتابیى پزیشكى و دابینكردنى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ نه‌خۆش له ئاینده‌ى كارى كرده‌نیى ده‌رچووانی كۆلیژی پزیشكی".
وشه/ هه‌ولێر- د. تۆڵه فرج