دواى كشانه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى هێزه‌كانى عێراق، به‌هۆى خۆپێشاندانه‌كانى باشوور، داعش له كه‌ركووك ته‌راتێن ده‌كات و به شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوو هه‌شت ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك ئه‌نجام دراون.
ئێواره‌ى هه‌ینى رابردوو و رۆژى شه‌مووش به‌شێكى زۆر له هێزه عێراقییه‌كان به‌بڕیارى عه‌بادى له كه‌ركووك كشانه‌وه و به‌ره‌و باشوورى عێراق ره‌وانه كران، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ خۆپێشاندانه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارى ته‌ناهیى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى خراپ بووه، به‌ڵام تێبینى ئه‌وه كراوه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق له كه‌ركووك، جموجۆڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش زیاتر بووه.
ته‌نانه‌ت ته‌نیا له 24 سه‌عاتى رابردوو، هه‌شت ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه ئه‌نجام دراون، سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن 13 كه‌س له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌كان بریندار بوون.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان ئامارى ته‌قینه‌وه‌كانى دوێنێیان به پێگه‌ى
سۆمه‌رییه نیوز داوه كه به‌م شێوه‌یه بووه: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م خواردنگه‌ى زوبێر بووه كه شه‌ش كه‌سى بریندار كردووه، دووه‌میان له به‌رده‌م سارده‌مه‌نییه‌ك بووه، سێیه‌م له نزیك بازارگه‌ى غه‌ندووره بووه له سه‌ر رێى به‌غدا، چواره‌میشیان له نزیك ماركێتێك بووه.
ته‌قینه‌وه‌ى پێنجه‌م ئاراسته‌كردنى دوو مووشه‌ك بووه بۆ ناو باخچه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى منداڵان كه حه‌وت كه‌س زامدار بووه. له باره‌ى ته‌قینه‌وه‌ى شه‌شه‌میش له ناوچه‌ى شۆریجه بووه ته‌نیا دوو ته‌قینه‌وه‌ى ده‌نگى بووه. ته‌قینه‌وه‌ى حه‌وته‌میش ئاراسته‌كردنى مووشه‌كێك بووه بۆ خانوویه‌ك كه له ئه‌نجامدا ژنێك بریندار بووه. هه‌شته‌م ته‌قینه‌وه له پارێزگاى كه‌ركووك بووه سێ كه‌س بریندار بووه.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان گوتوویانه، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجام داوه، یه‌كه‌میان جۆرى دۆج جارجه‌ر بووه ره‌نگى ره‌ش بووه، دووه‌میان جۆرى تویوتا لاندگرۆز بووه و ره‌نگى سپى بووه، ئۆتۆمبێلانه تابلۆكانیان به نایلۆن داپۆشرابوون.