ئه‌مڕۆ له شارى به‌غدا پیاوێك دواى ئه‌وه‌ى له ژنه‌كه‌ى جیا بووه‌وه خۆى سووتاند، به‌ڵام سووتانه‌كه نه‌بووه هۆى مردنى، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گیانى رزگار كرا و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا.
كه‌ناڵى
ره‌شیدى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پیاوێك له دادگاى به‌یاع له شارى به‌غداى پایته‌خت، دواى جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى گڕى له خۆى به‌ردا.
په‌یامنێرى كه‌ناڵه‌كه رای گه‌یاندووه، خه‌ڵك گیانى ئه‌و پیاوه‌یان رزگار كردووه و توانیویانه ئاگره‌كه دابمركێننه‌وه، دواتریش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
تا ئێسته زانیارى له باره‌ى ته‌مه‌ن و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و هۆكارى جیابوونه‌وه‌كه له میدیاكانى عێراق بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌ومه‌به‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق زه‌نگى مه‌ترسى له باره‌ى زۆربوونى دیارده‌ى جیابوونه‌وه‌ی لێ دا، چونكه ته‌نیا له ساڵى 2017 زیاتر له 70 هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه له دادگاكانى عێراق تۆمار كراوه، ته‌نیا له شارى به‌غداش 27 هه‌زار حاڵه‌تى جیابوونه‌وه هه‌بووه.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئاماژه‌ى بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار كردووه، له‌وانه سه‌ختى بارى ئابوورى عێراقییه‌كان، دووه‌م ته‌شه‌نه‌كردنى ناپاكى هاوسه‌رى، سێیه‌میان كه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌بووه ئینته‌رنێت و به‌ربڵاوى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه.