پیاوێك له ڕێی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه‌وه خۆی وه‌ك شه‌یتانپه‌رست ناساند، ئاشكرای كرد كه به ده‌سته‌كانی خۆی زیاتر له 600 منداڵی بۆ پته‌وكردنی ئاینه‌كه‌ی كوشتووه.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كرده‌وه، پیاوێك له غانا به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه، له كاتی به‌شدارییه‌كه‌یدا ڕووخساری به ماسكێك شاردووه‌ته‌وه و ناوی خۆیشی نه‌دركاندووه.
ئاشكرای كردووه و دانی پێدا ناوه كه ماوه‌ی 17 ساڵ ژیانی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كان به‌سه‌ر بردووه و ئه‌وانی په‌رستووه، داوایان لێی كردووه منداڵ بكوژێت تا شوێنی له‌ناو ئه‌واندا زیاتر جێگیر بێت و په‌رستنه‌كه‌ی به‌هێزتر بێت، بۆیه 675 منداڵی كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه دڵنیای كرده‌وه كه ئه‌و به ڕۆحێكی شاراوه له دایك بووه، به‌هۆی كوشتنی ئه‌و منداڵانه‌وه توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر 675 ڕۆحی شه‌یتانیدا بگرێت و سه‌رپه‌رشتییان بكات، به گوته‌ی خۆی سه‌ركرده‌ی ئه‌و ڕۆحانه بووه، به‌ڵام ئێسته ده‌ستی له كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و وازی لێ هێناون.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرای كردووه، قسه‌كانی ئه‌و پیاوه ته‌نیا خه‌یاڵێكن و خۆی دروستی كردووه، ده‌نا هیچ حاڵه‌تێكی كوشتنی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه، با له‌ماوه‌ی ئه‌و 17 ساڵه‌شدا بووبێت، ئه‌وه شتێك نه‌بووه پۆلیسه‌كان نه‌توانن ئاگاداری بن و هه‌واڵیان لێی هه‌بووبێت.