له دوو كاتی جیاواز و به دوو ڕووداوی جیاواز، دوو ژنی ئاواره‌ی شارۆكه‌ی ئامێدی سه‌ر به شاری دهۆك خۆیان خنكاند، ئه‌مه‌ش ئاوه‌راكانی تری ئه‌و شاره‌ی ترساندووه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ژنێكی ئاواره له كه‌مپی داودیی سه‌ر به شاره‌دێی بامه‌رنێ سنووری شارۆكه‌ی ئامێدیی شاری دهۆك، به په‌ت خۆی له سێداره دا و خۆی خنكاند.
"هۆژین سدیق" كارگێڕ له كه‌مپی داودیی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه به "وشه"ی گوت: "ئه‌و ژنه ئاواره‌ی شنگال بووه، ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو و دایكی كوڕێك بوو، ئێمه به هاوكاری تیمه‌كانی پۆلیس و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ین و هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی ده‌دۆزینه‌وه".
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دره‌نگانی دوێنێ، ژنێكی تری ئاواره به هۆكارێكی نادیار خۆی بۆ ناو ئاوی به‌نداوه‌كه‌ی دهۆك هه‌ڵدا، بێگومان به‌و خۆهه‌ڵدانه‌ش خنكا و گیانی له ده‌ست دا.
تیمه‌كانی مه‌له‌وانانی ئه‌و به‌نداوه، به په‌له ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادگه‌یان كرد، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌باره‌ی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پۆلیس و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان نه‌كه‌وتووه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری