ژنێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی مرۆڤبوونی خۆی له ده‌ست دا، به ده‌ستی خۆی منداڵه دوو ساڵییه‌كه‌ی به دوو پیاو دا تا له‌به‌رچاوی خۆیدا ده‌ستدرێژیی سێكسی بكه‌نه سه‌ر.
"ئازی واتسن" ژنێكی 25 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، له ویلایه‌تی تێكساس ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، به هۆكارێكی نادیار، ڕۆژێك منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی برده لای دوو پیاو تا ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر و ئه‌میش سه‌یریان بكات.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه منداڵه‌كه دوای ئه‌م حاڵه‌ته تووشی خوێنبه‌ربوون بوو و بارودۆخی ته‌ندروستی ته‌واو تێكچوو، بۆیه دایكه‌كه سه‌ردانی پزیشكی پێ كرد.
پزیشكه‌كه كه دیمه‌نی منداڵه‌كه‌ی بینیبوو و پشكنینی بۆ كردبوو، تێگه‌یشتبوو له‌وه‌ی منداڵه‌كه ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی به دایكی بڵێ، پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و ئاگاداری كردنه‌وه.
ئازی برایه دادگا و ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، ئاشكرای كرد كه خۆی ئه‌م كاره‌ی كردووه و به‌به‌رچاوی خۆیشیدا پیاوه‌كان ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ری، به‌ڵام له‌باره‌ی هۆكاری كاره‌كه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، پۆلیسه‌كانیش له لێكۆڵینه‌وه نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وام به دوای زانیاری تردا ده‌گه‌ڕێن تا له هۆكاره‌كه‌ی تێ بگه‌ن و سزای گونجاو بۆ ئه‌و ژنه دیاری بكرێت.