فه‌رمانده‌یه‌كى هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشانده‌ران هه‌رچى داوا كارییه‌كیان هه‌بێت هه‌ر نایاساین، و ئه‌مڕۆ یان هه‌ركاتێكى تریش هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز قبوڵى ناكه‌ین، ده‌بێت هه‌مووان بزانن ئه‌و ناوچه‌یه هێڵى سووره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ته‌مووز، ڕائد مه‌حموود عه‌لى حوسێن له هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له لێدوانێكیدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له عێراق ڕووده‌دات به شێوه‌یه‌كى نایاسایى ڕێكخراوه و ده‌یانه‌وێت ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق تێك بده‌ن، كارى ئێمه‌یش ده‌ستگیركردنى تێكده‌رانه و ڕه‌وانه كردنیانه بۆ دادگا.
ڕائد مه‌حموود گوتیشى، ئه‌مڕۆ یان هه‌ركاتێكى تریش هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز قبوڵى ناكه‌ین، ده‌بێت هه‌مووان بزانن ئه‌و ناوچه‌یه هێڵى سووره و شوێنى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕیین نییه.
ئاشكرایشى كرد، ئه‌وانه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به شێكیان تێكده‌رن و هه‌وڵی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى جكوومه‌ت ده‌ده‌ن و كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
قسه‌كانى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له عێراق، له كاتێكدایه كه بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 20ى ته‌مووز، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە چەند شارێكی عێراق بەتایبەت بەسڕە و بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت، چاوەڕوانیش دەكرێت عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و حكوومەت بكات.
ڕۆژی هەشتی مانگ خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە دەستیان پێ كرد و ئەمڕۆیش پێ دەنێنە 13یه‌م ڕۆژ، تا ئێستە لە زۆربەی شارەكان خۆپێشاندان بەردەوامی هەیە و بڕیارە ڕۆژی هەینی لە بەغدایش خۆپێشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدرێت.
لە ئەنجامی 11 ڕۆژی خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە و نەجەف و كەربەلا و بابل و زیقار و دیوانیە و ناسڕیە و ڕۆژئاوای بەغدا و میسان و واست ژمارەیەكی زۆری خەڵك بریندار بوون و ئەشكەنجە دراون، هاوكات حكوومەت هەموو هەوڵێكی خستووەتە گەڕ تا كۆتایی بە خۆپێشاندانەكان بهێنێت، بەڵام تا ئێستە سەركەوتوو نەبووە.