پێگه‌ى ئارتى ڕووسى ئاشكراى ده‌كات، هۆزه‌كانى باشوور چه‌ندان داوایان ئاراسته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه و له‌گه‌ڵ داواكانیشیان هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه چه‌ك له دژى حكوومه‌ت هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ى
ئارتى ڕووسى ئاشكراى كردووه، سه‌رۆك هۆزه‌كانى باشوورى عێراق چه‌ند داوایه‌كى تریان ئاراسته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
ئه‌وان له په‌یامه‌كه‌یان داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، چیتر داواى خۆپێشانده‌ران دوا نه‌خات و واز له‌وه بهێنێ سه‌ركوتى خۆپێشانده‌ران بكات و چه‌كیان له دژ به‌كار بهێنێ.
وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، تا داواكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، له خۆپێشاندانه‌كان ناوه‌ستن، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌كیشیان له دژى ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كات.
له دوانزه‌مین رۆژى خۆپێشاندانه‌كان، دوێنیش ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كرا و هاووڵاتییه‌ك كوژرا.
له‌باره‌ى داواكانیشه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوى كردووه‌ته‌وه، داواكارییه‌كانى شاره‌كانى باشوورى عێراق ژماره‌یان 92 داواكارییه و حكوومه‌تیش ته‌نیا له توانایدا هه‌یه %10 داواكارییه‌كانى ئه‌وان جێبه‌جێ بكات، چونكه وه‌ك به‌رپرسانى حكوومه‌ت گوتوویانه هه‌ندێك له داواكارییه‌كان پێویستى به چوار ساڵ هه‌یه تا جێبه‌جێ بكرێت.