سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده و ئه‌سه‌د له‌باره‌ی دۆخی سووریا كراوه، ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنامه‌كه چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌گرێته‌وه له‌وانه چوونی شه‌ڕڤانان بۆ ڕیزی سوپای ئه‌سه‌د و ڕاده‌ستكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه دووپاتی لێ كراوه‌ته‌وه.
به‌شی ئینگلیزی پێگه‌ی
alarabiya بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی هاوبه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی دیموكراتی سووریا باس له دواین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دۆخی وڵاته‌كه و ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه ده‌كات كه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده و ئه‌سه‌د ئه‌نجام دراوه.
ئیلهام ئاماژه بۆ ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌كه ده‌كات و گوتی، بڕیاره هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری فورات بگه‌ڕێنه‌وه سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌سه‌د بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه چاكسازی له وڵاته‌كه بكه‌ن و زیانه‌كانی شه‌ڕ قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
هاوكات ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و دیدارانه ئاشكرا ده‌كات كه له نێوان شاندی یه‌په‌ده و ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و ڕژێمی ئه‌سه‌د له دیمه‌شق و قامشلۆ ئه‌نجام دراوه و تێیدا ڕێككه‌وتنی نهێنی كراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یش ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه بڕیاره په‌یه‌ده جگه له مه‌نبه‌ج، شاری ڕه‌قه‌یش ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا بكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌كه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌كه ده‌ستی كه‌وتووه و ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، لابردنی وێنه‌ی ئۆجه‌لان و نه‌هێشتنی مۆری كوردی و هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای په‌یه‌ده و نه‌مانی سیمبۆلی كوردی له سووریا، هه‌روه‌ها مه‌رجێكی تریش ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایه‌ن ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ری ئه‌ویش ده‌بێت هێزه‌كانی په‌یه‌ده بچنه پاڵ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بجه‌نگن و ببنه سه‌رباز له سوپای ئه‌سه‌د.
له درێژه‌ی داواكارییه‌كان كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، ڕاده‌ستكردنی ده‌روازه‌ی یه‌عریبیه و سیمالكا به حكوومه‌تی ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز به حكوومه‌تی سووریا، جگه له ئیداره‌كردنی ناوچه‌كانی ڕومێله و جه‌بسه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا په‌یه‌ده داوای پۆستی سه‌رپه‌رشتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای له وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی ئه‌سه‌د كردووه، جیا له‌وه‌یش شاندی كوردی داوایان له ئه‌سه‌د كردووه كه ڕێ بدرێت زمانی كوردی ببێته وانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له میتۆدی خوێندن، چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌یش كه چه‌ند ساڵێكه دژی داعش ده‌جه‌نگن، كاتێك ده‌برێنه ناو سوپای ئه‌سه‌د، ئه‌و ساڵانه‌یان بۆ به خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ژمار بكرێت.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یش دوای ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و پوتین دێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ڕووسیاوه پشتگیری بكرێت ئه‌م هه‌نگاوه بهاوێژێت و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ژێرخانی ئابوورییه‌كه‌ی.
پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له ساڵی 2003 دامه‌زراوه و به لقی په‌كه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان ناوی ده‌برێ، له 2011 به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له ڕۆژئاوا كشانه‌وه و ناوچه‌كانیان ڕاده‌ستی په‌یه‌ده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كرد، كه باڵی چه‌كداری په‌یه‌ده‌یه، ئێسته‌یش ناوچه‌كان ڕاده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌نه‌وه.