فشاری خوێن یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هێزی خوێنە كە پاڵ بە دیوارەكانی بۆری خوێنەوە دەنێت، بهمشێوهیه بڕێكی زیاتر خوێن بۆ ئهندامهكانی لهش دهڕوا، له ئهگهری بوونی كۆلیستڕۆڵ و تهسكبوونهوهی بۆڕییهكانی خوێن، دهبێته هۆی دروستبوونی كێشه و تهندروستیت تێك دهدات.
هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی
پەستانی خوێن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی هۆكارەكانی ئەمانەن:
یەكەم: تەمەن، مەترسییەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەهۆی زیادبوونی تەمەنەوە دروست دەبێت، بەشێوەیەكی گشتی تەمەنی 64 ساڵی پیاوان و له تهمهنی 65 ساڵیش ژنان تووشی دهبن.
دووەم:بۆماوهیی، زۆر خهڵك زیاتر بههۆی بۆماوەیییەوه، تووشی ئەم نەخۆشیە دهبن، ئهمهیش له نهوهیهكهوه بۆ نهوهیهكی تر دهگوازرێتهوه و بهردهوامی دهبێت.
سێیەم: جگەرە كێشان، ئەو ماده كیمیایییانهی لە تووتن هەیە، زیان بە ناوپۆشی دیواری خوێنبەرەكان دەگەیەنێت، بۆیە مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات، یان دووكەڵی بەكارهاتوو بەهەمانشێوە مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ زیاد دەكات.
چوارەم: كێشی زیاد و قەلەوی، لەش بەشێوەیەكی زیاتر پێویستی بە ئۆكسجین و پێكهاتەی خۆراكی دەبێت بۆ شانەكان بڕێكی زیاتر خوێنی پێویستە، بەمەش فشارلە دیواری خوێنبەرەكاندا دروست دەبێت.
پێنجەم: هەبوونی بڕێكی زۆر خوێ لەژەمە خۆراكییەكاندا، هەبوونی خوێ لە خۆراكدا بەشێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی زیاتركردنە دەرەوەی شلەی لەش، بەمەش فشاری خوێن بەرز دەبێتەوە.
نیشانەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن:
ئازاری سنگ.
شەكەتی.
سەرئێشەی تووند.
رەقبوونی شان و مل و سنگ و پشت گوێیەكان.
چۆن پەستانی خوێن ئاسایی دەكرێتەوە:
شێوازی ژیانت ئاسایی بكەرەوە و كێشت نموونەیی بكە بە خواردنی خۆراكی تەندروست و وەرزش، بەكارهێنانی كحوول و خوێ كەم بكەرەوە و شهو ماوهی حهوت تا ههشت سهعات بخهوه.
بەشێلانی ئەم دووخاڵە پەستانی خوێنت ئاسایی بكەرەوە:
خاڵی یەكەم: ناوەراستی ئێسكی چەلەمە لە بەشی گۆشتنی مل، بەسەری پەنجەكانت بشێلە و 10 جار دووبارەی بكەرەوە بۆ هەردوو لای شانت.
خاڵی دووەم: لە كۆتایی بەشی خوارەوەی لوتەوە بۆ كۆتایی بەشی خوارەوەی گوێ دیاری بكە و پاشان بە شێوەیەكی بازنەی ئەم خاڵە بشێلە بۆ ماوەی دوو خولەك و هەمان كردار بۆ لایەكەی تر دووبارە بكەرەوە، لەماوەیەكی كەمدا هەست بە نزمبوونەوەی پەستانی خوێنت دەكەیت.