چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیانكرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر

:: AM:08:41:23/07/2018 ‌
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم دوو چەكدار هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و بەگوتەی كەسانی نزیك لە شوێنەكە دوو بریندار هەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ـی تەمووز/ یۆلیۆ، سەرچاوەییەك لە نزیك باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هێرشی چەكداری كراوەتە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و كوژراو هەیە.

ئەو سەرچاوەییە ئاشكرای كرد، لە هێرشەكە كوژراو هه‌یه‌ و  پاسه‌وانێكی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێریش بریندار بووه‌.

سەرچاوەكە كە فەرمانبەری فەرمانگەیەكی نزیكی باڵەخانەی پارێزگای هەولێرە و گوتی، ئاگاداركراینەوە، كە هیچ كەسێك نەچێتە دەوام، چونكە دەوروبەری پارێزگا لەلایەن هێزە تەناهییەكان گەمارۆ دراوە.

هاوكات سەرچاوەیەك گوتی، پۆلیسێك كوژراوە و سێ‌ چەكداربوون و شێوەیان لە كورد نەدەچوو.




وشە - رامیار جەواد