دایكى شه‌هیدانى كوردستان، بۆ سروه عه‌بدولواحید: قسه‌كانى تۆ به‌قه‌د بیستنى هه‌واڵى شه‌هیدبوونى هه‌رسێ كوڕه‌كانم دڵگران و خه‌فه‌تبارى كردووم.
عائیشه ته‌ها كه نازناوى "دایكى شه‌هیدانى كوردستان"ى پێ به‌خشراوه، سه‌باره‌ت به قسه‌كانی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی گوت: ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و قسه‌یه به‌رامبه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كات له بنه‌ڕه‌تدا هیچ ئه‌خلاقێكى نییه و هیچ دڵسۆزیه‌كییان به‌رامبه‌ر كورد و كوردستان نییه، ته‌نانه‌ت چاویان به جوانى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و خۆیان به عه‌ره‌بى بێگانه ده‌فرۆشن.
دایكی شه‌هیدانی كوردستان، خه‌ڵكی شاری سۆرانه، ڕۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014 سێ كوڕی به جارێك به ناوه‌كانی "ئه‌حمه‌د، نه‌جات و مه‌ولوود" شه‌هید بوون.
دایكه عائیشه زیاتر گوتى: قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به قه‌د بیستنى هه‌واڵى شه‌هیدبوونى هه‌رسێ كوڕه‌كانم دڵگران و نیگه‌رانى كردووم، نازانین چۆن جورئه‌تى هه‌بووه ئه‌و قسه‌یه به‌رامبه‌ر به ئێمه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكات، له كاتێكدا سێ كوڕى گه‌نج و لاوام له شه‌ڕى دژى داعش به خاكى پیرۆزى كوردستان به‌خشیوه!.
لای خۆیه‌وه، چه‌تۆ حالى باوكى یه‌كه‌م شه‌هیدى ده‌ڤه‌رى سۆران له شه‌ری دژ به داعش كه كوڕێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵان بوو به ناوى "شه‌هید شاخه‌وان" به "وشه "ى راگه‌یاند: زۆر به توندى ئیدانه‌ى قسه بێ ئه‌خلاق و نابه‌جێیه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كه‌م ده‌رباره‌ى ئه‌و بێ رێزیه گه‌وره‌یه‌ى به‌رامبه‌ر به كه‌سوكارى سه‌ربه‌زى شه‌هیدان كردوویه‌تى، هیچ كات لێی خۆش نابین. ئه‌وه له باب و باپیری ئه‌ویش ناوه‌شێته‌وه ئه‌و قسه‌یه بكات پێویسته سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان له‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان به وه‌ڵامیان هه‌بێت.
باوكى شه‌هید زیاتر گوتى: هه‌موو دنیا رێز له كه‌سوكارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌گرێت، په‌ڕله‌مانتارى گۆران به چ مافێك ئه‌و قسه‌یه پڕوپووچه به‌رامبه‌ر به كه‌س و كارى شه‌هیدان ده‌كات، به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوانى كارى باش بووین له‌و ئه‌ندام په‌ڕڵه‌مانانه، به‌ڵام له خۆفرۆشتن به بێگانه زیاتریان له‌ده‌ست نایه‌ت.
هه‌روه‌ها خورشید شێخ زاده یه‌كێك له كه‌سوكارى شه‌هیدانى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند: زۆر به توندى ئیدانه‌ى قسه بێ ره‌وشته‌كانى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى گۆڕان ده‌كه‌ین كه له به‌رنامه‌یه‌كى راسته‌وخۆى یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كانى ناوى كه‌سوكارى شه‌هیدانى به له‌شفرۆش هێناوه، ئه‌م كاره‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه جێگه‌ى قبوولكردن نییه و كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.
ده‌ڤه‌رى سۆران كه پێك دێت له له شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان له‌ماوه‌ى شه‌ڕى دژى داعش 127 شه‌هید و 800 بریندارى داوه ".
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
سۆران/ موڕشید برادۆستى