ڕێكخراوێكی خێرخوازیی ناوخۆیی و ڕێكخراوی WFP خواردنی 882 خێزانی ئاواره‌یان له شێخان دابه‌ش كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، دەزگه‌كه بە هەماهەنگی به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراک (WFP) بەشە خۆراکی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 882 خێزانی "مهەتی" سەربە قەزای شێخان بەسەریاندا بڵاو کردەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بەشەخۆراکی خێزانە ئاوارەکان بەسەریاندا دابەش دەکات کە لەلایەن رێکخراوی جیهانی خۆراکەوە ئامادە دەکرێت، هەر پارسێلێکی خۆراک پێک دێت لە ٧٠ کغ و ٣٠٠ گرام خۆراكی وشک.
هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی جیهانی خۆراك مانگانه به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی ناو كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان له سنوری هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كات.