ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره سوكایه‌تی پێكردنێك به ژنانی كوردستان ده‌كات به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ژنانی پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، ئه‌نجوومه‌نی باڵای کاروباری خانمانی كوردستان وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه: له‌كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێكردنی پلانی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی 1325، "ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش"ه بۆ پاراستن و چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوونی ئافره‌تان له قوربانیانی نێو ململانێ سیاسییه‌كاندا، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به‌گه‌رمی و خه‌مخۆری و هاوسۆزییه‌وه شانیان داوه‌ته به‌ر جێبه‌جێردنی ئه‌م بڕیاره، به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره و له‌وێ هه‌ندێك ده‌نگی نامۆ و نه‌خوازراو له ژنانی نابه‌رپرسه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن له شكۆی ژنانی شه‌هید وخانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌رانی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌سواڵكردن و خۆفرۆشی له‌پێناو په‌یداكردنی نان تاوانباریان بكه‌ن، ئه‌كه جگه له نه‌بوونی هیچ به‌هایه‌كی ئیتیكی به ده‌ستبردنیان بۆ ئه‌م چینه خۆڕاگره.
هه‌وه‌رها له‌و ڕاگه‌یاندراوه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، هاتووه: هه‌رگیز جێگه‌ی قبووڵكردن نییه له هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه، ته‌نیا ژنی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ئافره‌تانی كوردستانیش.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره سوكایه‌تی پێكردنێك به ژنانی كوردستان ده‌كات به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ژنانی پێشمه‌رگه.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.