شتێكی ده‌گمه‌نه به‌ڵام هێنده نامۆ نییه كه ده‌بیستین ژنێك دوو منداڵدانی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌گمه‌نه، ژنێكی به‌ریتانی دوو منداڵدانی هه‌بوو و له هه‌ردووكیشیاندا منداڵی هه‌ڵگرت.
جێنیفه‌ر ئه‌شوود ژنێكی به‌ریتانییه و به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن دووگیان بوو، كه له هه‌ر 500 ملیۆن ژنێكدا ته‌نیا یه‌ك جار شتی وا ڕوو ده‌دات و ئه‌و ژنه به‌سه‌ری هات، تا ئێسته له وڵاته‌كه‌ی ئه‌ودا ته‌نیا چه‌ند ژنێك وایان لێ هاتووه و له هه‌موو دنیاشدا نزیكه‌ی 10 حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه تۆمار كراوه.
ماڵپه‌ڕی
سۆمه‌رییه بڵاوی كرده‌وه، كه حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كه‌ی جێنیفه‌ر ئه‌وه‌بوو خاوه‌نی دوو منداڵدان بوو و به هه‌ردووكیشیان دووگیان بوو، له كاتێكدا ژنی تر ته‌نیا به یه‌ك منداڵدان دووگیان ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دوو دانه‌ش بن.
له كاتی سۆنه‌ركردندا، جێنیفه‌ر و ئه‌ندرۆی مێردی پێیان گوترا له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندان و دوو منداڵیان له هه‌ردوو منداڵداندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ڕه‌نگه به هۆی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌وه منداڵه‌كان له‌بار بچن، یان زووتر له كاتی خۆیان بێنه دنیاوه.
به‌ڵام جێنیفه‌ر له هه‌فته‌ی 34 سكه‌كه‌یدا، توانی كچ و كوڕێكی ته‌ندروست بێنێته دنیاوه، به‌ڵام زووتر له كاتی خۆیان له دایك بوون، بۆیه دوو هه‌فته له‌ژێر چاودێری پزیشكدا مانه‌وه، دواتریش زۆر به ئاسایی بۆ ماڵه‌وه برانه‌وه.