هاوپەیمانان 300 هێرشی ئاسمانی دەكەنە سەر داعش

:: AM:10:49:09/12/2016 ‌

گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رای دەگەیەنێت كە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا 300 هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر ئامانجە جیاجیاكانی رێكخراوی داعش و ئامادەسازیش بۆ ئازادكردنەوەی شاری رەققە دەكرێت.

عەقید جۆن دۆریان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بەغدا رای گەیاند كە هێرشە ئاسمانییەكان سەرچاوەی پاڵپشتیكردنی داعشیان كردووەتە ئامانج و توانوویانە دابڕانی داعش زیاتر بكەن و رێگە بۆ كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی شاری رەققە لە سووریا خۆشتر بكەن.

ئەو فەرماندەی هاوپەیمانان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە وڵاتەكەی مەشقی بە هەزار و 500 شەڕوانی سوپای سووریای دیموكرات كردووە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ئازادكردنەوەی شاری رەققە و 90%ی مەشقپێكراوانیش عەرەبن.

كردەوەگەلی ئازادكردنەوەی رەقە لەلایەن سوپای سووریای دیموكرات لە تشرینی یەكەمی رابردوو بەناوی"غەزەبا فورات" دوای دەست پێ كردنی جەنگی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێ كرد، ئێستەش هەڵمەتەكان بەردەوامن و تا ئێستە دەیان كیلۆمەتر زەوی و گوند ئاوەكانی ئازاد كراونەتەوە.

سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل