داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێڕاق

:: PM:08:11:12/10/2016 ‌

لە ئەنجامی بۆردوومانی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی سنوری مەخمور كە هێزەكانی سوپای عێڕاقی تێدا نیشتەجێبوە بەوهۆیەوە سەربازێكی كورد شەهید بوو پێنج سەربازی تر بە سووكی بریندار بون .

حمید سابیر كەرخی بەر پرسی کۆگای چەکی سوپای عێڕاق لە سنوری مەخمور بە "وشە"ی ڕاگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ كە ئەندامانی سوپا خەریكی خولێكی ناو سەنگەرەكان بوون بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بكەن بۆ هێرشی سەر موسڵ ئێمە چاودێری ناوچەكەشمان ئەكرد بەڵام بەهۆی شاردنەوەی چەكەكانیان و تونێلەكانیان لە پڕێك سێ‌ گولە هاوەنیان ئاراستە كردین ".

زیاتر گووتی" كە یەكێك لە گولە هاوەنەكان لە گوندی نەسین لەناو هێزەكانمان كەوتە خوارەوە بەوهۆیەوە ئەندامێكی سوپامان شەهید بوو كە كوردە و پێنجی تریش بریندار بوو ".

ناو براو ئاشكراشی كرد ئێمە هەرچەندە وەڵامیكی توندمان دانەوە بەڵام بێسود بوو چونكە دەچنە ناو توێلەكان و كاریگەری چەكەكانمان بێسوودە ".

بەهۆی خۆ ئامادەكارییەكانی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ چەكدارانی داعش جموجۆڵی هاویشتنی گولە تۆپ و هاوەن ئەنجام دەدەن وەک نیشانەیەک بۆ بوونی خۆیان.



وشە/ ڕامیار جواد



وشە - رامیار جەواد