فرەنسا: کردەوەکانی رووسیا پاساویان نیە

:: PM:08:26:12/10/2016 ‌

سەرۆکی حکوومەتی فرەنسا، مانویل فالس، رۆژی چوارشەمم، رەخنەی لە پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتەکەی گرتوو لەبارەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ رووسیا لە بارەی سووریا، دەڵێت، هەڵوێستی رووسیا کێشەئامێزە و پاساوی نیە لەسەر قەیرانی سووریا.

ئەوەش لە وەڵامی پەرلەمانتارێکدا بووە لە بارەی هەڵوێستی رەقی پاریس لەبەرامبەر رووسیا و دەڵێت، رووسیا رێگەیەکی کێشەئامێزی هەڵبژاردووە، بەبڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە پاساوی نیە.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت رووسیا رۆژی شەموو مافی ڤیتۆی دژی پرۆژەیاسایەکی فرەنسا بەکارهێنا لە ئەنجوومەنی تەناهی نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ سەرۆکی رووسیا ڤلادمێر پوتین رایگەیاند، فرەنسا بەو پرۆژە یاساییە ئێمە کردوەتە تانەی جیهان و وەک سەرچاوەی خوێنڕێژی سووریا تەماشامان دەکەن، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەمەریکا دەکەوێتەوە.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د