باشترین ڕێ بۆ نەهێشتنی مووی زیادەی ڕووخسار

:: PM:01:36:06/08/2018 ‌
هەبوونی مووی لەش ئاسایییە، بەڵام دروستبوونی موو لەسەر لێوی سەرەوە یان سمێل لە خانماندا دەبێتە هۆی تێكدانی جوانی سروشتی، چەندان ڕێ هەیە بۆ لابردنی ئەو مووە زیادەی لەسەر لێوی سەرەوە دروست دەبێت، وەكو گوێزان یان یان بەكارهێنانی شیلەی موولابردن، چەند رێیەكی باشتر هەیە، بۆ لابردنی مووی زیادە، ئەمانە هەندێكن لەو ڕێیانەی كە بۆ لابردنی موو بەكاردەهێنرێت.

یەكەم: زەردەچەو و شیر، لەم رێیەدا پێویستت بە یەك كەوچك شیر دەبێت لەگەڵ یەك كەوچك زەردەچەو، هەردووكی لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە و پاشان لەسەر سمێڵت دایبنێ‌ بۆ ماوەی 30 خولەك بەجێی بهێڵە یان تا وشك دەبێتەوە، دواتر بەخشاندن لێی بكەرەوە و بیشۆ دوو بۆ سێ‌ رۆژ جارێك ئەم كردارە دووبارە بكەرەوە، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك تا هەست بە نەمانی مووەكان دەكەیت.

دووەم: شەكر و هەنگوین، دەتوانرێت ئەم ڕێیەش بۆ هەمان مەبەست و لابردنی مووی زیادەی لێوی سەرەوە بەكاربهێنرێت، هەموومان دەزانین كە شەكر لەكاتی كوڵاندنیدا دەبێت بە شیلە و لەو كاتەدا دەتوانرێت بۆ لابردنی موو بەكاربهێنرێت، بەڵام دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوین تێكەڵ بكرێت و بەكاربهێنرێت.

چونكە هەنگوین تایبەتمەندی شێداركەرەوەی سروشتی هەیە و پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە، كەوچكێك هەنگوین لەگەڵ سێ كەوچك شەكر تێكەڵ بكە، پاشان لە دەفرێكدا بیكە مایكرۆوە تا گەرم دەبێت، بۆ چەند خولەكێك دواتر كەوچكێكی چا ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكە، گیراوەكە تێكەڵ بكە و بۆ ئەو شوێنەی بەكاربهێنە كە دەتەوێ‌ مووەكەی لاببەیت، دواتر بەپێچەوانەی ئاراستەی مووەكان رایبكێشە بەم شێوە لەمووە زیادەكان ڕزگارت دەبێت.

سێیەم: سپێنەی هێلكە، بەهەمانشێوە ئەم گیراوەیە بۆ لابردنی ئەو مووە زیادانەی كە لەسەر لێوی سەرەوە بەكاردەهێنرێت، بۆدروستكردنی تەنیا پێویستت بە كەوچكێكی چا شەكر و نیشاستە و یەك هێلكە دەبێت، پاشان گیراوەكە لە دەفرێك تێكەڵ بكە، تا دەبێتە گیراوەیەكی دروست و دواتر بەكاری بهێنە بۆ ئەو شوێنەی كە مەبەستتە، بەجێی بهێڵە تا وشك دەبێتەوە و دواتر لێی بكەوە، دەتوانرێت مانگی دووجار ئەم كردارە دووبارە بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ڕزگارت ببێت لە مووی زیادەی لێوی سەرەوەت.



وشە - ئاوات ئازاد