ژنه سیاسه‌تمه‌دارێكی
پاكستانییه، بۆ ماوه‌ی دوو خول پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، یه‌كه‌م ژنه حكوومه‌تێكی دیموكراسیی له زۆرترین نه‌ته‌وه‌ی مسوڵمان به‌ڕێوه ببات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكستان بووه.
ژیاننامه
له 21ی حوزه‌یرانی ساڵی 1953 له كاراچی پاكستان له دایك بووه، باوكی
سیاسه‌تمه‌دار بووه و ناوی "زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ"یه، دایكیشی له خێزانێكی كورده ناوی "نوسره‌ت ئه‌سفه‌هانی"ه، خێزانی بۆتۆ ئه‌رستۆكراتی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و ئاینیان مسوڵمانی سوننه بوون.
یه‌كه‌م زمانی فێری بوو ئینگلیزی بوو و نه‌یده‌توانی به ڕه‌وانی قسه به زمانی ئوردۆی پاكستانی بكات، سه‌ره‌تا چووه‌ته قوتابخانه‌ی له‌یدی جێنینگ له پاكستان و له خوێندن زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت.
له ماوه‌ی ژیانی منداڵی‌دا پێوه‌ندی نێوان دایكی و باوكی ناكۆكی تێكه‌وت به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنی تر هه‌بوو، ئه‌مه‌یش وای كرد دایكی له ماڵه‌وه ده‌ربكات و به‌ره‌و ئێران بڕوات، دوای شه‌ش مانگ نوسره‌تی دایكی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زولفه‌قار ناهێڵێت منداڵه‌كانی ببینێت و دووری ده‌خاته‌وه لێیان.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بوو و چه‌ند پۆستێكی وه‌زیرانی حكوومه‌تی پاكستانی وه‌رگرتبوو، بۆتۆ ورده ورده له سیاسه‌ت نزیك ده‌بووه‌وه و تا له ته‌مه‌نی 13 ساڵی باوكی وازی له حكوومه‌ت هێناوه و توانیویه‌تی پارتی گه‌لی پاكستان دامه‌زرێنێت به دروشمی"ئیسلام ئاینی ئێمه‌یه، دیموكراسی سیاسه‌تی ئێمه‌یه، هاوبه‌شی ئابووری ئێمه‌یه و هێزه‌كان هه‌مووی بۆ خه‌ڵكه".
له ڕێی پارته‌كه‌یه‌وه یارمه‌تی زۆری خه‌ڵكی هه‌ژاری وڵاته‌كه‌ی داوه و خواردن و شوێن و جلوبه‌رگی بۆ دابین كردوون، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه به هێنانه‌وه‌ی ناوچه‌ی كشمیر له هیندستانه‌وه بۆ سه‌ر خاكی پاكستان، بۆتۆ ده‌بێته ئه‌ندام له حزبه‌كه‌ی باوكی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه ئۆپۆزسیۆن بوو و دژی ئه‌یووب خانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه چالاكییان هه‌بوو له ساڵی 1968 زولفه‌قار ده‌گیرێت و سێ مانگ زیندانی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام نامه بۆ كچه‌كه‌ی ده‌نێرێت و پشتگیری چوونه زانكۆ و خوێندنی لێ ده‌كات.
له ساڵی 1969 تا 1973 كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه چووه‌ته زانكۆی هارڤارد له كاتێكدا كه ئه‌مه ته‌مه‌نێكی نه‌گونجاو بووه بۆ چوونه زانكۆ، به‌ڵام باوكی یارمه‌تی داوه تا وه‌ربگیرێت، سه‌ره‌تای خوێندنی له ئه‌مه‌ریكا ناخۆش و سه‌خت بووه و به‌رده‌وام گریاوه، به‌ڵام دواتر وه‌ك خۆی باسی ده‌كات خۆشترین چوار ساڵی ژیانی بووه كه تێیدا چه‌ندان چالاكی له زانكۆكه ئه‌نجام داوه و به‌گرنگ نرخێنراون.
له ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ باوكی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان هیندستان و پاكستانی كردووه و ئیندیرا گاندی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستانیشی ناسیوه و له‌لایه‌ن میدیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان بووه‌ته جێی سه‌رنج، له ساڵی 1974 دووباره له‌گه‌ڵ باوكی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده مسوڵمانه‌كانی دنیا كردووه و سه‌رۆكه‌كانی وه‌ك موعه‌مه‌ڕ قه‌زافی و ئه‌نوه‌ر سادات و حافز ئه‌سه‌د و شا فه‌یسه‌ڵی سعوودیه و شا حوسێنی ئوردن ناسیوه.
له ساڵی 1973 ده‌چێته شانشینی یه‌كگرتوویی به‌ریتانیا و له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و ئابووری و سیاسه‌ت له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌خوێنێت و دوای سێ بڕوانامه وه‌رده‌گرێت، قوتابییه‌كان خۆشیان نه‌ویستووه و گاڵه‌ته‌یان پێ كردووه و به‌رده‌وام پییان گوتووه له وڵاتی سێیه‌مه‌وه هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیره‌ك بووه كردوویانه‌ته سه‌رۆكی یه‌كێتی ئۆكسفۆرد، ئه‌مه‌یش ده‌بێته یه‌كه‌م ژنی ئاسیایی ئه‌م پۆسته‌ی پێ بدرێت.
له ساڵی 1977، جه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د زیا حه‌ق كوده‌تایه‌كی دژی زولفه‌قار به‌رپا كرد و گرتی، به‌ڵام بۆتۆ و باوكی وایانزانی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه به‌رانبه‌ریان ئه‌نجام دراوه، چونكه چه‌ند جارێك حكوومه‌تی واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی كردووه ئه‌گه‌ر پاكستان هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوكی نه‌وه‌ستێنێت.
چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس و به‌رپرسان له‌گه‌ڵ زولفه‌قار گیران، به‌هۆی خۆشحاڵی ده‌ربڕینی هاووڵاتییانیشه‌وه دوای ئه‌وه‌ی زولفه‌قار ئازاد كرا، محه‌مه‌د زیا بڕیاری دا به گرتنی تاهه‌تایی باوكی بۆتۆ دا و تۆمه‌تی كوشتنی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د خان، خێزانه‌كه‌ی بۆتۆ په‌رته‌وازه بوو، براكانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام بۆتۆ و دایكی له پاكستان مانه‌وه.
بۆتۆ به‌رده‌وام سه‌ردانی باوكی ده‌كرد له گرتووخانه و له‌گه‌ڵ دایكی هه‌وڵیان دا حزبه‌كه‌ی باوكی یه‌ك بخه‌نه‌وه و بانگه‌وازی بۆ فراوانبوونی پارته‌كه ده‌كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای پاكستانه‌وه سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و له ئه‌پریلی ساڵی 1979 له سێداره درا.
دوای مردنی باوكی، خۆی و دایكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ گیران و دواتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی تر له‌ژێر چاودێری مانه‌وه و له ئه‌پریلی ساڵی 1980 به‌ته‌واوی ئازاد كران، دواتر خۆی ده‌سه‌ڵاتی باوكی وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه وه‌رگرت، هاوكات حزبێكی تریشی به‌ناوی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیموكراسیی" دامه‌زراند، حزبه‌كه‌ی كۆكراوه‌ی چه‌ند حزبێكی تری ئیسلامی بوون.
به‌ڵام زۆری نه‌خایاند و دووباره له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه گیرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له گرتووخانه بووه و دواتر بۆ ئه‌مه‌ریكایان دوور خستووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی بووه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1982 زیا ده‌چێته واشنتن، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته پشتگیری له بۆتۆ ده‌كه‌ن و داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن، له ساڵی 1984 بۆتۆ ئازاد ده‌كرێت.
بۆتۆ دوای ئه‌م ڕووداوانه ده‌چێته به‌ریتانیا و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت، چه‌ند سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا كردووه و سیاسه‌تمه‌داران و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای له نزیكه‌وه ناسیوه، هه‌روه‌ها چووه‌ته ڕووسیا و چاوی به به‌رپرسانی ئه‌وێش كه‌وتووه، دواجار ده‌چێته مه‌ككه و عومره ده‌كات.
له ساڵی 1987 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عاسف عه‌لی زه‌رده‌ری ده‌كات و كوڕێكی به‌ناوی بیلال ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ڕێخۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر زیا لاواز ده‌بێت و سه‌ركه‌وتوو نابێت، له ساڵی 1988 محه‌مه‌د زیا به هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ده‌مرێت، ئه‌مه‌یش چانسه‌كه بۆ بۆتۆ زیاتر ده‌كات.
له هه‌مان ساڵدا خۆی كاندید ده‌كات و یه‌كه‌م خولی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان وه‌رده‌گرێت، كابینه‌كه‌ی به گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی حكوومه‌تی پاكستان داده‌نرێت، له‌ماوه‌ی كاركردنی بۆتۆ گیراوانی سیاسیی پاكستانی ئازاد كردووه و قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر چه‌ندان ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ی قوتابییان و سه‌ندیكای كرێكاران هه‌ڵگرتووه و كاری له‌سه‌ر میدیا و ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌كه كردووه و دیموكراسیی به‌رجه‌سته كردووه.
وه‌ك یه‌كه‌م ژنه سه‌رۆك وه‌زیرانی مسوڵمان چه‌ندان گه‌شتی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه و دۆستی بۆ پاكستان نزیك كردووه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خێزانی شانشینی سعوودیه و موعه‌مه‌ڕ قه‌زافی و شێخ زایدی ئه‌بوزه‌بی هه‌بووه، هاوكات هه‌وڵی باشكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هیندستان داوه.
دووباره له ساڵی 1993 خۆلی كاندید كردووه‌ته‌وه و دووه‌م خولی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و كاری زۆری بۆ مافی ژن و كێشه ناوخۆیییه‌كان كردووه و ئابووری وڵاته‌كه‌ی گه‌شه پێ كردووه و هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی پاكستانی داوه.
مردنی
له 27ی دیسێمبه‌ری ساڵی 2007 به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك كه ئامانجى كوشتنى بۆتۆ بوو شه‌هید كراوه و ڕێكخراوى تیرۆرستى تاڵیبان به‌رپرسیاره‌تى كوشتنه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.