رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له دیارده‌ى به‌رتیل ده‌كات و بۆ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێ، "جاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له پۆلیس به‌رتیلیان وه‌رده‌گرت، پێیان ده‌گوترا واشه‌ر، كه‌چى ئێسته زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌ران بوون به واشه‌ر".
ده‌یان ساڵه عێراقییه‌كان به چاوێكى نزمتر سه‌یر پیاوانى پۆلیس ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ى له‌م بواره بێت و پله‌ى ئه‌فسه‌رى نه‌بێت، به "واشه‌ر" ناو ده‌برا، ته‌نانه‌ت تا به‌م ساڵانه‌ى دوایى ئه‌م قسه‌یه بۆ پۆلیس باو بوو، به‌ڵام ئێسته عێراقییه‌كان پێیان وایه زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بوون به" واشه‌ر".
بۆچى به پۆلیس ده‌گوترا واشه‌ر؟
له زمانى خه‌ڵكى عه‌وامى عێراق وشه‌ى "واشه‌ر" بۆ ئه‌و پارچه كانزایه داده‌نرێت كه له به‌ستنى كه‌لوپه‌له كاره‌بایى و میكانییهكان، له‌گه‌ڵ بورغى داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بورغییهكه و ئامێره‌كه به‌ریه‌كتر نه‌كه‌ون و پته‌وتر بن.
جیا له‌مه‌ش له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى له عێراق به دراوى كانزایى درهه‌م "50 فلسى" ده‌گوترا "واشه‌ر"، له ناو خه‌ڵك وا باو بوو، پیاوانى پۆلیس بۆ چاوپۆشیكردن له بابه‌تێك یان ئه‌نجامدانى كارێكى هاووڵاتییان درههمێكیان وه‌رده‌گرت، بۆیه به "واشه‌ر" ناسرابوون.
مه‌جید عه‌زاوى كه توێژه‌رێكى عێراقییه له باره‌ى كهلهپوورهوه ده‌ڵێ، "پۆلیس لێره‌دا كارى واشهرى كانزایى ده‌كرد، چۆن واشه‌ر ناهێنێ له نێوان دوو كانزاكه زیان دروست بێت، به‌هه‌مانشێوه‌ش پۆلیس بۆ ئاسانكردنى كاره‌كانى هاووڵاتییان ئه‌م رۆڵه‌ى ده‌بینى، درههمێكى وه‌رده‌گرت. له سه‌ره‌تا به پۆلیس ده‌گوترا "ئه‌بو واشه‌ر" دواتر گۆڕا بوو به "واشه‌ر".
عه‌زاوى بۆ
عه‌ره‌بى جه‌دید باسى له‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده دیارده‌كه باو بوو، كه‌چى ئه‌م ناوه ده‌رهه‌ق به پۆلیسى سووكایه‌تى و نه‌نگى بوو، چونكه "واشه‌ر" له نێو كۆمهڵَگهى عێراق بۆ مه‌به‌ستێكى خراپ به‌كار هاتووه، بۆ نموونه "كاتێك بهسووكى باسى خوازبێنییهكیان بكردایه ده‌یانگوت "فڵان واشهرێكى به‌ده‌ست گیرانه‌كه‌ى داوه".
ئه‌م توێژه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وكات به‌رتیل وه‌رگرتن وه‌ك ئێسته باو نه‌بوو، بۆیه به‌لاى خه‌ڵكه‌وه كارێكى قێزه‌ون بوو.
چۆن فه‌رمانبه‌ران بوون به "واشه‌ر"؟
ئێسته ناوى واشه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت بۆ پۆلیس به‌كار ناهێنرێت، به پێى قسه‌ى عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ واشه‌ر بووه‌ته دیارده‌یه‌ك سه‌رجه‌م بواره‌كانى ده‌وڵه‌تى گرتووه‌ته‌وه. مه‌هدى ساڵح عه‌میدێكى خانه‌نشینه له پۆلیس، ئه‌و شه‌سته‌كان تا نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له ئه‌ركدا بوو.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى به‌رتیل مه‌هدى ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ى له پۆلیس كار ده‌كه‌ن و پله‌یان نییه، سه‌ر به خێزانه هه‌ژاره‌كانن، ئه‌وان ئه‌و مووچه‌یه‌ى وه‌ریان ده‌گرت به‌شى پێداویستى خێزانهكانیانى نه‌ده‌كرد، بۆیه له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانى كارى بچووك كه زیانى بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا نه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كى كه‌میان له خه‌ڵك وه‌رده‌گرت".
ئه‌م ئه‌فسه‌ره خانهنیشینكراوه باس له‌و ئه‌ركانه‌ى ئه‌وكات ده‌كات كه‌پۆلیس به‌رتیلى پێ وه‌رده‌گرت، كه زۆربه‌یان داواى ته‌ندروستى و خۆراكى بووه، له‌وانه وه‌رگرتنى سه‌ردانى گیراوه‌كان، گه‌یاندنى خواردن به گیراوه‌كان، یانیش خه‌ڵكێك بۆ خۆدوورگرتن له رۆتینى كوشنده پاره‌ى به پۆلیس ده‌دا بۆئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى له فه‌رمانگه زوو ته‌واو بێت.
ده‌ڵێ ئێمه وه‌ك ئه‌فسه‌ر چاوپۆشیمان له‌و كاره بچووكانه ده‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا خۆمان نیشان ده‌دا كه نیگه‌رانین و هه‌ڕه‌شه‌مان له پۆلیسه‌كان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى كارى گه‌وره‌تر بۆ به‌رتیل نه‌كه‌ن.
پۆلیس له‌برى "واشه‌ر" مامه‌ڵه به دۆلار ده‌كات
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له به‌دواداچوونه‌كه‌ى دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ناوى واشه‌ر بۆ پۆلیس به‌كار نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه كه پۆلیس وازى له به‌رتیل هێنابێت. له بڕگه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له 2003 له هه‌ندێك شوێن پۆلیسى ئاسایى ته‌نیا له مانگێكدا به قه‌د مووچه‌ى ته‌واوى ساڵێك به‌رتیلى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ته‌نانه‌ت پۆلیس خۆى به‌رتیل ده‌دات، ئه‌فسه‌رێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق گوتوویه‌تى پۆلیس هه‌یه به 50 هه‌زار دۆلار به‌رتیل ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ندێك شوێنى دیاركراو بگوازرێته‌وه، به‌تایبه‌تى مهفرزهكانى ده‌ره‌وه‌ى شار چونكه له‌وێ ده‌توانن پاره‌ى زۆر له كاروانى بازرگان و خه‌ڵكى تر وه‌ربگرن.
شوێنێكى تر ناو گرتووخانهكانه، ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێ هه‌ندێك پۆلیس هه‌ن بهرتیلێكى زۆر وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو گرتووخانه خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌ندێك له گیراوه‌كان دابین بكه‌ن. له كۆتایى قسه‌كانى ئه‌م ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێ "پۆلیسى ئه‌و رۆژگاره وه‌ك واشه‌ر نه‌ماوه، به پاره‌یه‌كى كه‌م رازى بێت، به‌ڵكو به‌هۆى به‌رتیله‌وه له خۆشگوزه‌رانى ده‌ژیت".
عێراقییه‌كان بیرى واشهرهكانى جاران ده‌كه‌ن
فاتیمه محه‌مه‌د حه‌مامى ژنێكى پارێزه‌ره ته‌مه‌نى 47 ساڵه، له قسه‌كانى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید نكۆڵى له‌وه نه‌كردووه "بیرى رۆژگارى واشهرهكان ده‌كات". ئه‌و ده‌ڵێ "كاتێك منداڵ بووم له شه‌قامه‌كان پۆلیسم ده‌بینى با‌نگم ده‌كرد- مامه واشه‌ر- ئه‌وان تووڕه ده‌بوون، به‌ڵام ئێسته سه‌ركرده‌كانى ئه‌م وڵاته بوون به واشه‌ر، به‌رتیلیش بووه‌ته په‌تایه‌ك له وڵاته‌كه‌مان".
سوهام ناجى كه ته‌مه‌نى 53 ساڵه ده‌ڵێ، "ئاستى به‌رتیل له رۆژگارى واشهرهكان هه‌رچه‌نده بووایه، ئه‌وان زۆر له فه‌رمانبه‌رانى ئێسته ده‌وڵه‌ت پاكتر بوون، ئه‌وانه‌ى ئێسته له به‌رانبه‌ر راپه‌ڕاندنى كار بڕێك پاره ده‌سه‌پێنن".
دووپات ده‌كاته‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رتیل به‌هۆى ئه‌و چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌ى عێراقه كه زۆر له واشهرهكانى جاران گه‌نده‌ڵترن.
به‌پێى راپۆرتى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، عێراق له نێوان 180 ده‌وڵه‌ت، پله‌ى یانزه‌مى له گه‌نده‌ڵى هه‌بوو.