رۆژئاواییه‌كان گرنگیه‌كی زۆر به ته‌ندروستی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌لایانه‌وه گرنگه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرن، خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی توند و تۆڵ بن و پێویستیان به پزیشك نه‌بێت، به‌ڵام هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین، له هه‌ر وڵاته و به جۆرێك گرنگیدان باوه.
خه‌ڵك باکووری ئەوروپا گرنگی زۆر بە ساونا و هه‌ڵم دەدەن و حەمام کردن بە هەڵمی ساونا بووتە نەریتێکی باو، زۆربەی خه‌ڵك لە ماڵەکانیاندا ساونای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
لە هۆلەندا پاسکیل بۆته نه‌ریت و 70% ی خەڵکی ئه‌مستردام بۆ هاتووچوو سوود لە پاسکیل وەردەگرن و ئەم وەرزشە لە سەر رێک بوونی کێشی لەش و تەندروستی جەستەیان کاریگەری باشی هەیە.
ئیسپانیا یەکێک لەو وڵاتانەیە خەڵکەکەی گرنگی زۆر بە خەو و پشوودانی رۆژانە دەدەن و ئەم کارە بۆ تەندروستی دڵ و نەخۆشیی شەکرە بە سوودە.
مەساج کردن لە تایلەند بووتە نەرێتێک و خەڵکی ئەم وڵاتە بەردەوام بۆ دەرمان کردنی ئازارەکانی جەستە و کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێیەکانیان ڕوو لە ماڵەکانی مەساج دەکەن.
سوود وەرگرتن لە جۆرەکانی بەهارات لە وڵاتی هێندستان جگە لەوە خواردنەکان بەتام دەکات سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە و دژی شێرپەنجەشە.
ئه‌مریكیه‌كان گرنگیه‌كی زۆر به خواردنه‌وه‌كان ده‌ده‌ن، قاوه و چا و ئاو، به‌رده‌وام ده‌خۆنه‌وه و گرنگی زۆریش به رێكردنی پیاده ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ كێشی له‌ش و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گورچله گرنگه.
له توركیا بیبه‌ری تون یه‌كێكه له زۆرترین ئه‌و به‌هاراتانه‌ی به‌كار ده‌هێندرێت، كه‌م خواردنیان هه‌یه بێ بیبه‌ر بێت، ئه‌وه‌ش سوودێكی گرنگی بۆ شێرپه‌نجه و ددان و گه‌ده هه‌یه.
سەرچاوە: takvim