یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی جه‌سته هه‌راسان ده‌كات ئازاره‌كانی سینگه كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنه‌وه دروست ده‌بێت و ئازارێكی زۆر له سینگدا دروست ده‌كات و هه‌ناسه‌دان قورست ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
mayoclinic" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له باشترین و به‌سووده‌ترین چاره‌سه‌ر ده‌كات بۆ ئازاره‌كانی سینگ و ده‌ڵێت، پزیشكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زۆربه‌ی كاته‌كان ئازاره‌كانی سینگ له جه‌ڵته‌ییه‌كی سووده‌كه دروست ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر گرینگی پێنه‌ده‌ی ده‌بێته هۆی دروستبوونی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ بۆیه پزیشكان وه‌ك جاره‌سه‌رێكی باش و به‌سوود زۆربه‌ی كاته‌كان چه‌ند ده‌رمانێكمان پێده‌ده‌ن كه لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م - ئارام كه‌ره‌وه‌كان: یه‌كێك له چاره‌سه‌ره به‌سووده‌كانی ئازاره‌كانی سینگ ئارام كه‌ره‌وه‌كان وه‌ك "نیترۆجیلیسرین" "Nitroglycerin" ئه‌م ده‌رمانه زۆر به‌سووده بۆ ئازاره‌كانی سینگ، ئه‌مه‌یش له‌ڕێگه‌ی خواردنی حه‌بێكه‌وه‌یه كه ئه‌م حه‌به لێدانه‌كانی دڵ هێورده‌كاته‌وه و ڕێگه ده‌دات به‌خوێن به‌شێوازێكی چالاكتر سووڕی خۆی بكات كه ئه‌مه‌یش ئازاره‌كانی سینگ ناهێڵێت.
دووه‌م – حبی "ئه‌سپرین" و ده‌رمانه دژه ئۆكسانه‌كان: زۆربه‌ی كاته‌كان پزیشكانی پسپۆڕ له‌بواری سینگی مرۆڤدا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست ئازاره‌كانی سینگه‌وه ده‌نالێنن كه حه‌بی ئه‌سپرین یان حه‌به دژه ئۆكسانه‌كان بخۆن، چونكه ئه‌م دوو جۆره حه‌به ئازاره‌كانی سینگ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ماده ژه‌هراوییه‌كی ناوی ناهێڵن.