ھەنجیر ئەو میوەیەیە کە لە وڵاتانی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی سەر بە دەریای ناوەڕاست بوونى زیاتره، ھەنجیر میوەیەکی خۆشی وەرزی ھاوینە و میوەیەکی پڕ کانزایە، بە تەڕی و بە وشکی دەخورێت و سوودی هەیە..
زانایانی بواری خۆراک له توێژینه‌وه نوێیه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنى هه‌نجیر به ووشكى سوودى بۆ خانمانى دووگیان زیاتره وه‌ك له‌وه‌ى به ته‌ڕى بیخوات.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ھەنجیر بڕێکی زۆر کانزا و پێکھاتە بەسوودەکانی تێدایە بۆ جەستەی مرۆڤ و بەشداری دەکات لە دروستکردنی خرۆکە سوورەکانی خوێندا و کانزای مەگنسیۆم بە جەستە دەبەخشێت.
له كوردستان زیاتر ژمی بەیانیاندا ھەنجیر لەسەر سفرەکان هه‌یه، ئه‌مه‌یش واى كردووه سوودى زیاتر بێت له‌سه‌ر سكى بەتاڵدا.
میوه‌ى ووشك كراوه به گشتى سوودى زیاتره له خواردنى میوه به شێوه‌ی فرێش، به‌تایبه‌ت هه‌نجیر به وشكکراوه‌یى و بۆ خانمێكى دووگیان، به‌هۆى زۆرى مادده ڤیتامین و مادده خۆراكییه‌كانى
1. هه‌نجیرى ووشك كرا‌و پێكهاتووه له كلسیۆمێكى زۆر و بۆ خانمانى سكپڕبه‌سووده، كاتێك كۆرپه‌له‌یان له ناو سكدایه و به ده‌ست كه‌مى كالسیۆمه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات گه‌شه‌ى كۆرپه‌له خێراتر و ته‌ندرووست تر بكات له‌ناو سكى دایكدا، به‌هۆى پته‌بوونى جوومگه و ماسووولكه و گه‌شه كردنى مێشكێكى چالاك.
2. پێكهاته ڤیتامینیه‌كانى هه‌نجیرى ووشك وا ده‌كات سووده‌كانى بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و نه‌خۆشى شه‌كره و ڕێكخستنى كێشى زیاده‌ى له‌ش به سوود بێت له دایكێكى سكپڕدا، هه‌روه‌ها كێشه‌ى هه‌رس كردن و تێكه‌ڵ نه‌بوونى خۆراك به‌باشى چاره‌سه‌ر ده‌كات.
3. به‌هۆى درووستبوونى پێكهاته‌ى ئاسن له كاتى ووشك بوونه‌وه‌دا واده‌كات كه‌مى خوێن له ئافره‌تى دووگیان چاره‌سه‌ر بكات به ئاسانەکەی.