سوودی لیمۆ بۆ گه‌ده‌ چییه‌؟

لیمۆ، ئه‌و میوه‌یه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌ى مزره‌مه‌نییه‌كانه‌ هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زووی خواردنی ده‌كات و هه‌ندێك ئاره‌زووی ناكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه‌ ئازاری گه‌ده‌یان تووش ده‌كات، هاوكات لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین c، له‌به‌ر تامه‌ ترش و خۆشه‌كه‌ی زۆر كات بۆ به‌تامكردنی چه‌ند جۆرێك خۆراكیش به‌كار ده‌هێنرێت كه‌ لێره‌دا سووده‌كانی لیمۆ بۆ گه‌ده‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین.

1- چاره‌سه‌ری كه‌می ترشی گه‌ده‌ ده‌كات.

2 - ئاسانكاری و كاری هه‌رس خێراتر ده‌كات.

3-  سك له‌ غازات و ئاوسان ڕزگاری ده‌كات.

4- به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشی و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌ ده‌گرێت كه‌ گه‌ده‌ له‌ كاتی هه‌رسی خواردن تووشی ده‌بێت.

5-  سیسته‌می به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

6- شله‌كانی ناو گه‌ده‌ رێك ده‌خات.

7- پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ و چالاككردنی كارى لیمۆیه‌.


وشە - محەمەد میران


PM:03:14:10/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌