هه‌مووان گوێتان له مێرووله و زینده‌وه‌ری زیانبه‌خش بووه كه له‌سه‌ر میوه و سه‌وزه‌كان بوونیان هه‌یه، ئه‌و جۆره زینده‌وه‌رانه میوه‌كان ژه‌هراوی ده‌كه‌ن، وا ده‌كه‌ن
میوه و سه‌وزه‌كه ته‌واوی سووده‌كانی له‌ناو بچێ و وه‌كو میوه‌یه‌كی مردووی لێ بێ، كه سه‌ره‌نجام خواردنیشی مرۆڤ تووشی جۆره‌ها كێشه و نه‌خۆشی ترسناك ده‌كات، میوه و سه‌وزه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م:سێ‌و، ئه‌و میوه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵك به به‌رده‌وامی ده‌یخۆن، به‌ڵام زینده‌وه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو به چاكی پاك نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا زینده‌وه‌ره‌كان ده‌چنه جه‌سته‌وه و ده‌بنه هۆی مژینی پێكهاته كیمیاییه‌كان و پێست به ته‌واوی له‌ناو ده‌به‌ن، بۆیه پێویسته وریا بن و به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش بیشۆنه‌وه.
دووه‌م: كه‌ره‌ووز، كه‌ره‌ووز زیاتر له 64 ماده‌ی كیمیایی تێدایه كه بۆ جه‌سته پێویستن، ئه‌گه‌ر به باشی نه‌یشۆنه‌وه و پاكی نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا زینده‌وه‌ر و به‌كتریاكان، ماده كیمیاییه‌كان بۆ زیابه‌نبه‌خش ده‌گۆڕن و تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌تان ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: قۆخ، پێویسته قۆخ به تازه‌یی بخۆن و بیكڕن، ئه‌گه‌ر هاتوو بمێنێته‌وه یه‌ك پارچه ده‌بێته ژه‌هر و به ته‌واوی كێشه‌ی ته‌ندروستیتان بۆ دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه وریا بن، قۆخی تازه و نوێ بكڕن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كۆنن و هه‌تاو و ساردی كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست كردووه.
ئه‌و سه‌وزه و میوانه زۆر به‌كارده‌هێنرێن و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تریش، له كاتی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و به‌كتریا و ڤایرۆس له‌سه‌ری ده‌نیشنه‌وه و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، بۆیه كاتێك میوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌خۆیت و تووشی گرفتی ته‌ندروستی ده‌بیت، به‌تایبه‌ت له كۆئه‌ندامی هه‌رس، ئه‌وا یه‌كسه‌ر بیر له میوه‌كه و جۆر و چۆنیه‌تیی شۆردنه‌وه‌ی بكه‌ره‌وه.