به منداڵی یان گه‌نجی ڕه‌نگه زۆربه‌تان له‌یادتان بێ، كاتێك نه‌خۆشن و ده‌چنه لای پزیشك سه‌ره‌تا ده‌ڵێ ده‌متان بكه‌نه‌وه و سه‌یری زمانتان ده‌كات، ئه‌مه به‌لای تۆوه كارێكی ئاساییه، به‌ڵام بۆ پزیشك گرنگه، چونكه ده‌یه‌وێ به‌ر له هیچ پشكنینێك له ڕێی گۆڕینی ڕه‌نگی زمانه‌وه بزانی تووشی كام نه‌خۆشی بوویت.
گۆڕانی
ڕه‌نگی زمان و هه‌ر جۆره گۆڕانكارییه‌كی تر له زمان ئاماژه‌ن بۆ بوونی كێشه و نه‌خۆشی له شوێنه جیاوازه‌كانی جه‌سته له خواره‌وه گۆڕانكارییه‌كانی زمان و جۆره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: زمانی ته‌واو سوور، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی زمانتان بۆ ئه‌و شێوازه گۆڕا، ئه‌وا پێویست ناكات نیگه‌ران بن، چونكه كارێكی ئاسایی و سروشتییه و 14%ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا زمانیان هه‌ر به‌وشێوه‌یه.
دووه‌م: زمانی په‌ڵه‌ی سپی ورد، زیاتر ئه‌م حاڵه‌ته تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێ، كه جگه‌ره ده‌كێشن، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام زمانتان په‌ڵه‌ی سپی به‌سه‌ره‌وه بوو و ماوه‌یه‌كی درێژ به‌وشێوه‌یه مایه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونتان به شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی 5% به‌رز ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: زمانی په‌ڵه سپی گه‌وره، ئه‌مه زۆر مه‌ترسیدارتره له‌و زمانانه‌ی په‌ڵه‌ی سپی بچووكیان له‌سه‌ره، نیشانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆس و لاوازی سیسته‌می به‌رگری له‌شه، جیا له‌وه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بێ، ئاماژه‌یه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.
چواره‌م: زمانی په‌مه‌یی سوورباو هاوشێوه‌ی "فراوله"، ئه‌مجۆره له ڕه‌نگی زمان ناته‌ندروسته و ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین به‌گشتی و ئاسن به تایبه‌تی له جه‌سته‌ت دا.
پێنجه‌م، زمانی ڕه‌شباو، ئه‌مه ئاماژه نییه به هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به ته‌ندروستی و پاكی ناو ده‌م و ددانه‌كانتان بده‌ن.