توركیا كۆمه‌كی سه‌ربازی بۆ حه‌شدی نیشتمانى سوننه راده‌گرێت، سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌كه‌یش ده‌ڵێ ئه‌وان ته‌نیا راهێنانیان پێ ده‌كه‌ن، نایشارێته‌وه كه مووچه‌ى به‌شێك له‌و هێزه كه ئه‌نقه‌ره دابینى ده‌كرد دواكه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ئاشكرای ده‌كات دوای هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری رابردوو، توركیا كۆمه‌كی سه‌ربازی و دارایی بۆ حه‌شدی نیشتمانى سوننه كه ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات، وه‌ستاندووه، به‌هۆی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ى نوجێفی به‌ده‌ستی هێنا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونى كرده‌وه توركیا پێی وایه ئه‌وان له‌و ئاسته جه‌ماوه‌رییه نین كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵى رابردوو توركیا پشتى پێ به‌ستوون و كۆمه‌كی هێزی پاسه‌وانى نه‌ینه‌وای كردووه و راهێنانی پێداون.
به‌پێى راپۆرتێكی "قودس" كه سه‌رچاوه عێراقییه‌كه قسه‌ى بۆ كردووه، باسی له‌وه كرده‌وه كه توركیا له ماوه‌ى رابردوودا هاوشانى راهێنانى سه‌ربازی به هێزی پاسه‌وانى نه‌ینه‌وا، ئه‌وا كۆمه‌كی دارایی و سه‌ربازیشی كردوون بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی مووسڵ، كۆمه‌كه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بووه تا دواى ئازاد كردنى مووسڵیش.
به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ "
قودس" قسه‌ى كردووه، ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا سه‌ر به توركیا بێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا توركیا ته‌نیا "راهێنان و چه‌كدار كردنى ئه‌و هێزه بووه ئه‌ویش به ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق بووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه كرد هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا سه‌ر به حكوومه‌تى عێراقه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌باره‌ى دواكه‌وتنی مووچه‌ی چه‌كدارانی هێزه‌كه‌یش، ره‌تى كرده‌وه ئه‌و پرسه پێوه‌ندار بێت به بڕینى كۆمه‌كی دارایی توركیا بۆ هێزه‌كه، گوتى " ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هونه‌ری یان ئابوورییه، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا، له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا له‌لایه‌ن توركیا پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ى لێده‌كرا تا بوو به هێزێكی رێكخراو، به‌شداریشی كردووه له ئازاد كردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له شه‌ڕی دژ به داعش، به‌ڵام ئێسته ئه‌و هێزه به‌هۆی بڕینى كۆمه‌كی دارایی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى داڕمان و په‌رت بوونى لێده‌كرێت به تایبه‌ت كه چه‌كدارانى هێزه‌كه ماوه‌ى سێ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هێزه له شه‌قامی مووسڵ پێشوازی گه‌رمی لێده‌كرێت به‌و پێیه‌ى چه‌كدارانى هێزه‌كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ى عێراقی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له ماوه‌ى رابردوودا به‌شێك له‌و هێزه هاتنه سه‌ر ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی و مووچه له حكوومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ى كه ماونه‌ته‌وه و پشت به كۆمه‌كی توركیا ده‌به‌ستن، دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایار كه هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی نوجێفی نه‌یتوانى ده‌نگی پێویست بهێنێت، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وه‌ى توركیا پشتیان تێ بكات، گوتى " ئه‌و هێزه له دژوارترین رۆژه‌كانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێده‌چێ دۆخێكی دژواریش له به‌رده‌م داهاتوویان بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره بمێنێته‌وه دوور نییه پارچه پارچه ببن".
هێزه‌كانى پاراستنى نه‌ینه‌وا مانگی كانوونى دووه‌می 2014 له‌لایه‌ن ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشتری مووسڵ دامه‌زرا، ئه‌وان له ناوچه‌ی زلێكان رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كه ته‌نیا 18 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری مووسڵه‌وه دووره، سه‌ربازگه‌یه‌كیان دامه‌زراند.
زوهێر جبووری گوته‌بێژی هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا یان حه‌شدی نیشتمانى، ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای 2015، دواى ئه‌وه‌ی نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار كه‌س پێوه‌ندی به‌و هێزه كرد و ناوی ته‌واوی ئه‌وان ره‌وانه‌ى راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانى عێراقی كراوه بۆ دڵنیا بوون له ناسنامه‌كانیان، ئه‌وان لاى خۆیان ناوی هه‌ندێكیان سڕیه‌وه و ئه‌وه‌ى ترشیان نارده‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێزی پاراستنى نه‌ینه‌وا به باڵى سه‌ربازی هاوپه‌یمانى موته‌حدوون كه ئوسامه نوجێفی سه‌ركردایه‌تى ده‌كات داده‌نرێت، به‌ڵام جبوری ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌و هێزه ویستى سیاسی نزیك بێت له هه‌ر ره‌وتێكی سیاسی، به‌ڵكو ئامانجی "ئازادكردنى مووسڵه".
له سه‌ره‌تای 2015، نزیكه‌ى هه‌زار و 600 چه‌كداری ئه‌و هێزه له سه‌ربازگه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستى 50 بۆ 70 راوێژكاری سه‌ربازی تورك راهێنانیان پێكرا، دواتر ورده ورده ژماره‌كه‌یان زیادی كرد، پاشانیش به‌شداریان كرد له ئۆپراسیۆنى ئازاد كردنى مووسڵ.
پاسه‌وانى نه‌ینه‌وا له‌باره‌ى به‌شداریان له ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا ئاماژه به رۆڵی خۆیان له ئازاد كردنى چه‌ندان ناوچه ده‌كه‌ن، هاوكات ده‌ڵێن له شه‌ڕی دژ به داعش "29 شه‌هید و 68 برینداریان" هه‌بووه.
دوى ئازادكردنى مووسڵ، ئه‌و هێزه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ره‌تا ره‌تى كرده‌وه بچێته پاڵ ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام دواتر كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری یه‌كخستنى ئه‌و هێزه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی را گه‌یاند، ئه‌وان پێشوازییان له بڕیاره‌كه كرد.
به‌پێى هه‌واڵێكی "
سۆمه‌ریه نیوز" كه له یه‌كی كانوونى دووه‌می 2017 بڵاو كراوه‌ته‌وه، زوهێر جبوری گوته‌بێژی پاسه‌وانى نه‌ینه‌وا، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه عه‌بادی داواكاری یه‌كخستنى پاسه‌وانى نه‌ینه‌وای له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی په‌سند كردووه.
زوهێر بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی به "هه‌نگاوێكی گرنگ" ناو ده‌بات، روونى ده‌كاته‌وه كه پاسه‌وانى نه‌ینه‌وا سێ یه‌كه‌ی سه‌ربازی هه‌یه و له‌گه‌ڵ فرقه‌ى 16ی سوپاى عێراق له میحوه‌ری باكوری موسڵ له ئه‌ركدان له سێ ناوچه‌ى جیاواز.