ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌ریتانیا ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، واشنتن داوا له به‌ریتانیا ده‌كات هه‌وڵه‌كانی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕابگرێت و پشتگیرییه‌كانی بۆ وڵاته‌كه بوه‌ستێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو دنیا.
وۆدی جۆنسن باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به چالاكی و ڕه‌فتاره نه‌خوازراوه‌كانی ئێران كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی و پاره بۆ میلیشیا چه‌كداره‌كانی ده‌نێرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
جۆنسن گوتی، واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران تا ئه‌و كاته‌ی ملكه‌چی بڕیار و یاساكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌یش هاوكاری به‌ریتانیامان ده‌وێت.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه كه ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتننامه‌كه له‌بیر بكه‌ین و داوا له به‌ریتانیا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هێز و پشتگیرییه‌كانی بۆ ئه‌مه‌ریكا پێشان بدات له كاتێكدا واشنتن به ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی ترسناكترین وڵات ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی هه‌شتی مانگی ئایاری ڕابردوو به فه‌رمانێكی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه كه له نێوان پێنچ وڵاتی تری ئه‌وروپا واژوو كرابوو و له ناویاندا به‌ریتانیا هه‌بوو، دوای ده‌رچوونی واشنتن، به‌ریتانیا چه‌ندان جار هه‌وڵی دا بۆ ڕزگاركردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه و تا ئێسته به‌رده‌وامه.
به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، ئابووریی وڵاته‌كه‌ی زۆر سه‌خت كردووه و به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و تره‌مپ داوای زیاتر سزادانی تاران به دوورخستنه‌وه‌ی وڵاتانی پاڵپشتیكه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌دات.