ئێران چۆن كاری سپیكردنەوەی پارە بەڕێوە دەبات؟

:: PM:07:41:12/08/2018 ‌

بەمدواییە گۆڕەپانی سیاسیی ئێران تەنگژەیەكی ناوخۆیی ئابووری بەخۆیەوە بینی كە لە رێگەی خۆپێشاندانەكان لە دژی سیاسەتەكانی رژێمی مەلاكانی ئێران سەرنجی دنیای بۆخۆی راكێشا و دۆخی ئەو وڵاتە جارێكی تر چووەوە ناو تەنگژەیەكی دارایی بۆ گەلی ئەو وڵاتە.

سەرەڕای قسەی بەردەوامی ئێران بە بوونی دوژمنانی دەرەكی، بەڵام وا خەریكە ئەو درووشمانەی دژ بە ئەمەریكا كە مەبەستیان ترساندنی گەلی ئێران بوو، خەریكە نامێنن بەو هۆیەی پێشتر رێككەوتننیان لەگەڵیان واژوو كردووە، بەمدواییە ئەمەریكا دەستی كرد بە سەپاندنی سزای توند بەسەر ئێران بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پاڵپشتیكردنی ئێران لە تیرۆر و هەستا بە ئاشكراكردنی كارتی نوێ لە یارییەكە كە ساڵانێكە ئێران و باڵەكانی لە ناوچەكە دەیكەن، ئەوەیش لە رێگەی بەكارهێنانی تیرۆر و داپۆشینی بە چەند درووشمێكی شێوەیی، لەپاڵ سەرچاوە داراییە ناشەرعییەكانیان بۆ پارەداركردنی یارییەكەیان كە خەریكە ئاشكرا دەبێت.  

ئاین و پارەی حەڕام:
فەیلەقی قودس و حزبولا، دوو ناون پێوەستكراون بە ئاین و و خوا و دۆزی باڵای عەرەبی و فەڵەستین، كەچی لە راستیدا ئەوان تەنیا پێوەستن بە ئێرانەوە و لە هەریەك لە عێراق و لبنان و یەمەن و سووریا دڕندانە بۆ خزمەتكردنی ئێران و بەرژەوەندییەكانی كار دەكەن كە لە سەرە بنەمای تێكدان بنیات نراوە. 

لە لێكۆڵینەوەیەكی "كەناڵی حورە" كە بەمدواییە لە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكەیەوە بڵاوی كردووەتەوە، تیشك دەخاتە سەر حەواڵەكردنی سەتان ملیۆن دۆلار لەلایەن كۆمپانیاكانی ئالوگۆڕی دراو لە عێراق و وڵاتانی تر لە ژێر پەردەی بانكی و بازگانییەوە بۆ پارەداركردنی فەیلەقی قودس و حزبوڵای لبنانی و رێكخراوەكانی تری سەر بە ئێران. 

بە پێی لێكۆڵینەوەكە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە 10ی ئایاری رابردووەوە سزای خستووەتە سەر ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیا و بانك لە ئێران و عێراق كە بە تێوەگلان لە پارەداركردنی ئۆپراسیۆنەكانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تێوەگلاون.

بە پێی لێكۆڵینەوەكە بە بەردەوام گومان لەسەر كەرتی دارایی عێراق هەبووە لەبارەی كاری پێوەست بە دراو و تۆڕەكانی دارایی پێوەست بە گەندەڵی و سپیكردنەوەی دراو كە پرسیاری زۆریان دروست كردووە و وایان كردووە عێراق لە پێوەری سپیكردنەوەی پارە لە دنیا بۆ پلەبەندی 208 دابەزێت و زۆر لە ئێران دوور نەبێت كە خوارووی لیستەكەی گرتووە. بۆیە بە بوونی هەردوو وڵات لە كلكی ریزبەندییەكە گومان كەوتووەتە سەر چالاكیی دارایی پێوەنیدیدار بە فەراهەمكردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ باڵەكانی ئێران لە ناوچەكە و رێگە ناشەرعییەكان بۆ دابینكردنی لە سپیكردنەوەی پارەوە.

دوای گومانكردن لە دۆخی ئابووری لە عێراق و لبنان، بڕیارەكەی دوایی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رووناكی خستە سەر دۆخی دارایی لە عێراق، كاتێك وەزارەتەكە چەند بۆشایی و كەلێنێكی لە بانكەكانی عێراق و لبنان دۆزییەوە، وەك بانكی بیلاد لە عێراق و لبنان، كە بە پێی لێكۆڵینەوەكە ئەو بانكە پرۆسەی دابینكردنی دارایی بۆ حزبوڵا و قەیلەقی قودس و داعشیش رەخساند.

ئەو كارانە لەسەر حسێبی ئابووری عێراق و بەرژەوەندیی عێراقییەكان دەكرا، كاتێك رژێمی ئێران هەوڵی پاراستن و گەشەسەندنی گەندەڵی لە عێراق دەدات لەپێناو پەردەپۆشی پرۆسەی پارەپەیداكردن بۆ كارە تیرۆریستییەكان و سپیكردنەوەی پارەوە.

ئینتفاز قەنبەر، سەرۆكی دامەزراوەی موستەقبەل لە عێراق لەو بارەوە دەڵێت، بەرتیل و حەواڵەكردنی وەهمی لەلایەن ژمارەیەك بانك بۆ سەرچاوەی جیاجیا بەو پێیەی پارەن لە رێگەی ئالوگۆڕی بازرگانی بۆ هاوردەكردن دەچن بۆ نموونە و بانكەكان سوودی لێ دەبینن بۆ دەستكەوتنی پارەی زیاد لە رێگەی ئەو عمولاتەی وەری دەگرن بە بڕی ملیۆنان دۆلار، ئەوانە بۆ ئێران دەچن و لەوێوەیش بۆ پاڵپشتیكردنی تیرۆر و بەو شێوەیە ئێران دەتوانێت پاڵپشتی لە حزبوڵا بكات لەسەر گیرفانی عێراقییەكان و لە رێگەی سپیكردنەوەی پارەوە. 

راپۆرتەكە زیاتر گوتی، ئێران هەوڵی داوە بۆ سوودوەرگرتن لە بازاڕی دراو لە ئیمارات بە مەبەستی ئالوگۆڕی دراو و سپیكردنەوەی پارە كە ئەوەیش دواتر ئاشكرا بوو و وای كرد ئیمارات لە ئێران هەڵبگەڕێتەوە، لەو كاتەی لە ماوەی چەند هەفتەی دواییدا ئێران بە ئاراستەی ئەوە چوو كە هۆكاری تەنگژە داراییەكەی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ترن لە ناوچەكەدا، لەو بارەوە راپۆرتەكە بە بەڵگەوە ئەو هەوڵانەی ئێران ئاشكرا دەكات كە سەرەڕای خۆپێشاندانی جەماوەری چەند هەفتەی رابدروو، رژێمی ئێران تا ئێستەیش و سەرەڕای دابەزینی بەهای تمەن و خراپیی دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە، خەریكی سپیكردنەوەی پارەیەكی زۆرە و رەوانەكردنیەتی بۆ باڵە تیرۆریستییەكانی لە ناوچەكە.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل