ئه‌مڕۆ سه‌عات 7:45 خوله‌كی به‌یانی، ئۆتۆمبێلێك هێرشی كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون و شۆفێره‌كه‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌یانی ئۆتۆمبێلێك هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی ئاسایشی بڕیوه و خۆی كێشاوه به باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی پیاده كه دیاری نه‌كراوه چه‌ند كه‌سن، به‌هۆیه‌وه بریندار بوونه و شۆفێره‌كه‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
پۆلیسی له‌نده‌ن له تویته‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، "شۆفێره پیاوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه بریندار بوونه، له داهاتوودا زانیاری زیاتر ڕاده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام ئێسته ناتوانین بڵێین كاره‌كه تیرۆریستی بووه یا نا، لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌یش به‌رده‌وامه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی شۆفێره‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیسه‌وه گیراوه و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوه.
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له وێستگه‌ی میترۆی وێست مینسته‌ره‌وه نزیكه و له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا داخراوه، هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گه‌مارۆ دراوه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.