كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رى نزیك له حكوومه‌تى ئه‌ردۆغان، هه‌وڵى داخستنى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك ده‌كه‌نه‌وه و به‌رپرسانى ناتۆ و شرۆڤهكارانیش هۆشدارى ده‌دانه توركیا و ده‌ڵێن، "به‌م كاره‌ى باجێكى زۆر ده‌دات".
ئه‌مڕۆ ئاژانسى
فرانس پرێس راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه له راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، توركیا بیر له داخستنى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رلیك ده‌كاته‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا هۆشدارى به حكوومه‌تى توركیا ده‌درێت.
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌پێى به‌ڵگه‌كان چه‌ند پارێزه‌رێكى تورك نزیك له حكوومه‌تى ئه‌ردۆغان یاداشتێكیان به دادگاى ئه‌ده‌نه داوه و داواى داخستنى بنكه‌كه ده‌كه‌ن.
پاساویشیان بۆ داخستنه‌كه ئه‌وه‌یه گوایه ئه‌فسه‌رانى ئه‌مه‌ریكى له بنكه‌كه به‌شدارییان له كوده‌تا شكستخوواردووهكهى ته‌مووزى 2016 كردووه.
به‌دیاركراویش پارێزه‌رانى تورك داواى گرتنى جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتێل ده‌كه‌ن كه سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته.
جیمس ستافریدریس سه‌ركرده‌ى پێشوو له هێزه‌كانى ناتۆ هۆشدارى داوه‌ته توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى و ده‌ڵێ، "به‌م كاره‌ى هه‌ڵه‌یه‌كى جیۆسیاسى گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات".
جۆشوا لاندێس شرۆڤه‌كارى سیاسیش گوتوویه‌تى، "من پێم وایه ئه‌نجه‌رلیك ده‌مێنێته‌وه، ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توركیا ده‌بێت، پێم وانییه ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ى بوێت".
بۆ یه‌كه‌مجار بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجه‌رلیك له 1951 له رۆژگارى جه‌نگى سارد دانرا، ئێسته هاوپه‌یمانان له شه‌ڕى دژ به‌داعش ئه‌و بنكه‌یه به‌كار ده‌هێنن.