ڕانیا عه‌بدوڵا ژنی شا عه‌بدوڵا و
شاژنی ئوردنه، به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه و دوای شووكردنی به شای ئوردن كاری زۆری له بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و به‌هێزبوون و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كولتوور و گه‌نجان كردووه، به‌هۆیه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه و چه‌ندان خه‌ڵات و مه‌دالیای زێڕینی بۆ كاره‌كانی وه‌رگرتووه، به شاژنێكی خۆشه‌ویست بۆ گه‌له‌كه‌ی و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی وه‌سف ده‌كرێت.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی"ڕانیا یاسین"ه، له 31ی ئابی ساڵی 1970 له كوێت له خێزانێكی
فه‌له‌ستینی له دایك بووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له به‌شی كارگێڕی كار له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له قاهیره وه‌رگرتووه، دواتر بۆ كاركردن ده‌چێته عه‌مان و له ستی بانك كاری بازاڕكردن ده‌كات و دواتریش له كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ته‌كنه‌لۆجیا كار ده‌كات.
هاوسه‌رگیری و خێزانه‌كه‌ی
له ئابی ساڵی 1992 له ئاهه‌نگی ئێواره خوانێكدا چاوی به شا عه‌بدوڵا بن حوسێن كه ئه‌و كاته پاشای ئوردن بوو، ده‌كه‌وێت و یه‌كتر ده‌ناسن، دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ هه‌واڵی ماره‌بڕینه‌كه‌یان بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد، له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 1993 هاوسه‌رگیرییان كرد و ئێسته خاوه‌نی چوار منداڵن دوو كوڕ و دوو كچ به‌ناوه‌كانی حوسێن و ئیمان و سه‌لمه و هاشم.
ژیانی كاركردنی
له‌و كاته‌ی بووه‌ته شاژنی ئوردن، هه‌وڵی داوه ناوبانگه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی ئوردن و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یش ته‌رخان بكات، له بواری به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئوردنی و ئاسانكاریی بۆ گه‌نجان و كردنه‌وه‌ی چه‌ندان ڕێكخراو و خول و ڕاهێنان و پرۆگرامی تایبه‌ت به خوێندن كاری كردووه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو شاژنه ڕانیا ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆگرام و ده‌زگا و ڕێكخراوی تایبه‌تی به فێربوون و په‌روه‌رده كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2005 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده "خه‌ڵاتی ڕانیا"ی بۆ باشترین مامۆستای ساڵ داناوه.
سه‌رۆكی یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌ى منداڵانه له ئوردن كه له مانگی ئایاری ساڵی 2007 كرایه‌وه، ئامانج لێی په‌روه‌رده‌كردن و فێربوون و پێدانی خواردن بوو بۆ منداڵان و خێزانه‌كانیان، له ساڵی 2008 ده‌زگایه‌كی به‌ناوی "مه‌دره‌سه‌تی"دامه‌زراند كه له ماوه‌ی پێنچ ساڵدا توانی 500 قوتابخانه‌ی گشتی نۆژه‌ن بكاته‌وه.
پرۆگرامی به‌خشینی خوێندنی بۆ قوتابییان له زۆربه‌ی زانكۆكانی دنیا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هۆشداری ته‌ندروستیی ڕۆیاله (RHAS)، له ڕووی به‌هێزبوونی كۆمه‌ڵگه‌وه یه‌كه‌م سه‌ركێشی شاژنه ڕانیا دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕووباری ئوردنیی بوو له ساڵی 1995.
ده‌زگاكه له‌لایه‌ن شاژنه‌وه په‌ره‌ی پێ درا و بووه دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی تایبه‌ت به منداڵانی قوربانی ئه‌جێندا سیاسییه‌كان و په‌راوێزخراوه‌كانی كولتوور و كۆمه‌ڵگه، دواتر له ساڵی 1998 زیاتر گه‌شه‌ی پێ داوه و پرۆگرامی تایبه‌ت به پێدانی دڵنیایی و پاراستنی منداڵان كردووه‌ته‌وه دژی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵ.
له ساڵی 2009 مردنی دوو منداڵ له عه‌مان به‌هۆی توندوتیژی و ئازاردانه‌وه وای كرد شاژنه ڕانیا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه و ڕێكخراوه حكوومیی و ناحكوومییه‌كانی تایبه‌ت به پرسی منداڵ له وڵاته‌كه‌ی بكات و لێكۆڵینه‌وه‌ی توندی له‌باره‌ی شكستهێنانی سیسته‌می كارپێكردن و وه‌ستانه‌وه دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵ كردووه.
له ساڵی 2009 به بۆنه‌ی رێوڕه‌سمی 10 ساڵه‌ی هاتنه سه‌ر حوكمی شا عه‌بدوڵا، شاژنه ڕانیا خه‌ڵاتی پاڵه‌وانیه‌تی "ئه‌هلی هیمه"ی پێشكه‌ش به‌و گرووپه و تاكانه كرد كه خزمه‌تیان به كۆمه‌ڵگه‌ی ئوردنی و ناوخۆیی كردووه.
كاره‌كانی بۆ گه‌نجان
له ساڵی 2003 فه‌ندی بۆ گه‌نجانی بێ دایك و باوك و هه‌تیوی ئوردنی داناوه و هه‌روه‌ها پرۆگرامی به‌خشینی خوێندنی به هاوبه‌شی چه‌ند زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش به قوتابییانی ئوردنی كردووه، پشتگیری پڕۆژه‌ی "ئینجازی عه‌ره‌بی"ی كردووه كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی منداڵپارێز له ساڵی 1999 دامه‌زراوه، دواتر بووه‌ته باڵوێزی ڕێكخراوه‌كه و خۆیشی ڕێكخراوێكی خێرخوازی دامه‌زراندووه و له ڕێی هه‌ردووكیه‌وه خۆی خول و وانه و كۆرسی تایبه‌ت به پرسی گه‌نج گوتووه‌ته‌وه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ چینی لاوان و گه‌نجانی ئوردنی قسه‌ی كردووه و گوێی بۆ داواكارییه‌كانیان ڕاگرتووه.
دواتر پڕۆژه‌ی "ئینجاز عه‌ره‌ب"ی له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیری و هه‌لێكی زۆری بۆ گه‌نجانی ده‌ستپێشخه‌ری كار ڕه‌خساندووه و له كۆنفڕانسی ئابووری جیهانی له ساڵی 2008 له داڤۆس كه‌مپه‌ینی "به‌هێزكردنی و پشتگیریكردنی یه‌ك ملیۆن گه‌نجی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2018" ڕاگه‌یاند.
له‌لایه‌ن ڕێكخراوی یونیسێفه‌وه داوا كراوه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان سه‌رۆكی وڵاتان و وه‌ك ماندێلا نێلسنی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا كاری بۆ منداڵان كردووه، له ساڵی 2007 نازناوی دیارترین داكۆكیكه‌ری مافی منداڵ له‌لایه‌ن یونیسێفه‌وه پێ به‌خشراوه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2009 بووه‌ته سه‌رۆكی به‌شی په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنی كچان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
له ئه‌فریقا كاری زۆری بۆ منداڵ و گه‌نج و كچانی باشووری وڵاته‌كه كردووه و پشتگیری ژنانی ئه‌فریقای كردووه و له نزیكه‌وه ئاشنای توانا و لێهاتوویان بووه و پاڵپشتی ته‌واوی بۆ دووپات كردوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2009 سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه و له‌گه‌ڵ نیتا لۆیی كۆنگرێسومێن و جێنا سپێرلینگ ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن میشێل ئۆباماوه مێوانداری كراوه.