ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور له لێدوانێكدا دووپاتی له به‌هێزی پێوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكور كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ئاشكرای كرد، سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی كۆریای باكور و باشوور قسه‌كردنه له‌سه‌ر وازهێنانی پیۆنگیانگ له چه‌كه ناوكییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كۆتاهێنان به جه‌نگی نێوان دوو وڵاته‌كه كه له 1950 تا 1953 له نێوانیان هه‌ڵگیرسا.
سه‌رۆكی كۆریای باشوور له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌ردوو لا بڕیاریان داوه به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئازادانه بكرێت.
هاوكات گوتی "پێویسته به‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی نێوانمان زاڵ بین و كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له نێوان سیئۆل و پیۆنیانگ به‌رقه‌رار بێت و به شێوه‌یه‌كی ئازادانه بتوانرێت هاتوچۆ و بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه ئه‌نجام بدرێت".
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه ئابوورییه‌كه‌وه موون جای ڕوونی كرده‌وه، له شه‌ش وڵاتی باكوری ئاسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكدێت، ئه‌وانیش كۆریای باكور و باشوور و چین و ژاپۆن و مه‌نگۆلیا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكان.
ئه‌م كۆمه‌ڵگه ئابوورییه له كه‌رتی وزه و ئابووری باكوری ئاسیا پێكدێت، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوان وڵاتانی به‌شدار ئامانجێكی تری دروستكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌یش بڕیاره له نۆی سێپتێمبه‌ر ساز بكرێت، ئێسته‌یش به‌رپرسانی كۆریای باكور و كۆریای باشوور ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو حكوومه‌تی سیئۆل و پیۆنگیانگ ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌ی تروسی گوندی پانموجان كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات، ئه‌نجام ده‌درێت.