واشنتن برێت مەکگۆرک و دۆگلاس سیلیمان لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە

:: PM:12:22:15/08/2018 ‌

سەرچاوەکانی نزیک لە ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێما بۆ ئەوە دەکەن، کە ئاماژەی زۆر ڕوونی واشنتن دەرکەوتووە لە گۆڕینی باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق و برێت ماکگۆرکی نێردەی ترەمپ لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

ڕۆژنامەی "العربی الجدید" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئاماژەی ڕوون دەرکەوتوون، لە بەرپابوونی گۆڕانکاری گەورە لە باڵوێزخانەی ئەمەریکا و بەرپرسانی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەکە کەوتووە، ئەگەری گۆڕینی دۆگلاس سیلیمان باڵوێزی واشنتن لە بەغدا و چەند بەرپرسێکی تری باڵوێزخانە لە ئارادایە، هاوکات زانیارییەکان دووپات لەوەیش دەکەنەوە، کە نێردەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی "برێت مەکگۆرک"یش دەگۆڕێ.

ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردووەتەوە، کە حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ بە هیچ شێوەیەک لە کار و هەوڵەکانی باڵوێزخانە و مەکگۆرک و بەرپرسانی دۆسیەی عێراق ڕازی نین، چونکە تا ئێستە نەیانتوانیوە کەمترین کاریگەری لەسەر هەژموونی ئێران لەسەر عێراق لابدەن، بگرە ڕۆژ دوای ڕۆژ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەژموونی بەسەر وڵاتەکەوە زیاتر دەبێت.



وشە - باز ئه‌حمه‌د