خواردنەوە وزە بەخشەكان لە بازاڕدا وەك خواردنەوەیەكی ئاسایی دادەنرێت كە لایەنی دەروونی و جەستەیی مرۆڤ بەهێز دەكات، بڕێكی یەكجار زۆر كافاینی تێدایە، هەرگیز لە خۆتت بیستووە كە ئایا دوای خواردنەوەی ئەم وزە بەخشە چی لە لەشدا ڕوودەدات؟
یەكەم: دوای 10 خولەك، كاتێك خواردنەوەیەكی وزە بەخش دەخۆیتەوە تەنیا لەماوەی 10 خولەكدا كافاین دەگات بەخوێن، لەئەنجامدا پەستانی خوێن و لێدانی دڵ بەرز دەبێتەوە.
دووەم: لەدوای 15 بۆ 45 خولەك، لەدوای ئەم ماوەیە ئاستی كافاین بە ڕێژەیەكی زۆر لە خوێندا زیاد دەكات .
سێیەم: دوای 30 بۆ 50 خولەك، كافاینەكە بەتەواوی دەمژرێت، جگەر وەڵامی ئەم كردارە دەداتەوە و بڕێكی زۆر شەكر دەكاتە خوێنەوە.
چوارەم: لە دوای سەعاتێك، لەشت دەست دەكات بە دەردانی شەكر بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی كافاین كەم ببێتەوە، لێرەدا هەستی ماندوویتی زیاد دەكات و ئاستی وزەی لەش كەم دەبێتەوە.
پێنجەم: لە دوای پێنج تا شەش سەعات، لەشت لەم ماوەیەدا بڕێك كافاین كەم دەكاتەوە لە خوێندا بە ڕێژەی نیوە، یان نزیكەی %50.ئەگەر خانمان لەهەمان كاتدا خواردنەوەی وزە بەخش و حەپی رێگری لە سكپربوون بەكار بهێنن، ئەوا دووهێندە كاتی پێویستە تا ئەو ڕێژەیە لە كافاین لە جەستە كەم ببێتەوە.
شەشەم: پاش 12 سەعات، بڕێكی زۆر كافاین لە خوێندا كەم دەبێتەوە ئەم كەمبوونەوەش پێوەستە بە تەمەن و چالاكی جەستەیەوە.
حەوتەم: لەدوای 12 بۆ 24 سەعات، پاش ئەو ماوەیە ڕێژەی كافاین لە خوێندا بە تەواوی كەم دەبێتەوە چەند نیشانەیەك لە لەشدا روودەدات وەكو ژانەسەر و قەبزی و هەستەوەری.