به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو له باغی شاری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر خه‌ڵكی شاره‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌توندی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن دژی سوكایه‌تی كرد به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانه‌وه ده‌رده‌بڕن.
له ڕۆژانی ڕابردوو سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كه‌نالی "دیجله"ی عێراقی، سوكایه‌تی به كه‌سوكار و هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كرد و گوتی، "ئافره‌تان خۆیان ده‌فرۆشن بۆ خه‌رجی منداڵه‌كانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید بوونه".
ئه‌و قسانه‌ی سروه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و فراكسیۆن و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به توندی دژی ئه‌و سوكایه‌تیی پێ كردنه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وه‌ستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه به‌رفره‌وانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له شاری هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكیش هاووڵاتییان دژی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان هاتنه ده‌نگ و به توندی سه‌ركۆنه‌یان كرد.