ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ددانی به‌وه نا كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه كاتێك هێشتوویه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی ڕزگاركردنی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات.
پێگه‌ی
jpost بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خامنه‌یی له لێدوانێكدا ددانی به‌وه ناوه كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه كاتێك ڕێی داوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قسه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
خامنه‌یی به‌وه ناسراوه كه هیچ كات بڕیاره هه‌ڵه‌كانی ئاشكرا نه‌كات، به‌ڵام دوێنێ له لێدوانیكدا بۆ میدیا ئێرانیه‌كان گوتوویه‌تی، "به‌هۆی گفتوگۆ و كێشه‌ی ڕێككه‌وتنی ناوكیی تاران، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م كرد كه ڕێم دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكات، ئه‌مه زیان بوو بۆ ئێمه".
دوای ئاڵۆزبوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران، تره‌مپ به فه‌رمی داوای له ئێران كرد بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵَام ئێران به توندی ڕه‌تی كرده‌وه و ئیسحاق جه‌هانگیری جێگری سه‌رۆكی ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی گرنگه ئێسته بكرێت كاركردنه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زیان به‌ر ژیانی هاووڵاتییان بكه‌وێت و سه‌ره‌ڕای قورسكردنی سزاكانیش، به‌ڵام هه‌رگیز گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆكی ئێران له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرای كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چۆك بۆ دوژمن داناده‌ین.
ئه‌مه‌یش دوای ده‌رچوونی واشنتن دێت له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه و سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كان و قورسكردنی ئابووری و ژیانی خه‌ڵكه‌كه، سزاكانیش له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه جێبه‌جێ كراوه و دۆخی ئێران تا دێت خراپتر ده‌بێت.