په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت و ده‌ڵێ، "دوو كه‌سایه‌تى هه‌ن ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر وه‌زاره‌تێك پێنج تا 10 ملیۆن دۆلار بده‌ن".
كامل دلێمى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له دیمانه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، كڕین و فڕۆشتن به وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و نموونه‌ش به دوو كه‌س ده‌هێنێته‌وه كه ئاماده‌ن پاره‌یه‌كى زۆر بده‌ن له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى هه‌ر وه‌زاره‌تێك.
كامل دلێمى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و دوو كه‌سه رێككه‌وتنیان كردووه وه‌زاره‌ته‌كان بكڕن و به لایه‌نه سیاسییه‌كانیان گوتووه ئاماده‌ن پاره بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك بده‌ن".
ئاماژه‌ى بۆ بڕى پاره‌كه‌ش كردووه كه له پێنج ملیۆن دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گات به 10 ملیۆن دۆلار.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره یه‌كه‌م كه‌س نییه باس له دیارده‌ی كڕین و فرۆشتنى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق بكات، پێشتر كامل غه‌ریرى په‌رله‌مانتارى پێشوو گوتبووى كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانى حكوومه‌ت ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌و پۆستانه‌ى كه گرنگن.
له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش كه له 12 ى ئایار/ مایۆ به‌ڕێوه چوو، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو لایه‌ن هه‌یه به پاره‌یه‌كى "خه‌یاڵى" كورسیى په‌رله‌مان بكڕێت.
هه‌رچه‌نده كامل دلێمى ناوى دوو كه‌سه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام گوتوویه‌تى هه‌ندێك لایه‌نى سوننه هه‌یه له هه‌موو خوله‌كان كار بۆ كڕینى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن.