توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه گۆشتی زۆر گه‌رمكراو و بر‌ژاو هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن، یان لێی دوور بكه‌ونه‌وه، یان به شێوازێكی ته‌ندروستانه ئاماده‌ی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی دوا توێژینه‌وه، هه‌ر كاتێك
گۆشت زۆر گه‌رم بكرێ و ببرژێنرێ ئه‌وا جۆره ژه‌هرێكی به‌ناوی ئه‌مینات لێ ده‌رده‌چێ و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یی دروست ببێ، چونكه ئه‌و جۆره ژه‌هره ترشی ناوكی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گۆڕێ و گرفت دروست ده‌كات، سه‌ره‌نجام خانه و گرێی شێرپه‌نجه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ته‌نیا به تێكردنی ڕووه‌كی ڕۆزمێری به ته‌واوی گۆشت له‌و ژه‌هره پاك ده‌بێته‌وه و بوونی نامێنێت، بۆیه زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه پیویسته به‌رده‌وام ڕووه‌كی ڕۆزمێری له گۆشت بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی بیبرژێنن و بیخنه ناو خه‌ڵته‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه پڕ بێ له ڕۆزمێری.
پزیشكان ده‌لێن، ڕۆزمێری جیا له‌وه‌ی ژه‌هری كاتی گه‌رمبوونی گۆشت تا پله‌ی 400 فه‌هره‌نهایت له‌ناو ده‌بات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ببێته دژه‌ئۆكسیدێكی به‌هێزیش و ترشی كارسۆنیك به‌رهه‌م دێنێت، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی ئۆكسانه‌كانی ناو جه‌سته و هه‌سته‌وه‌ری له‌ناو ده‌بات، ده‌توانن به تێكه‌ڵكردنی ڕۆزمێری و سیر و پیاز و ئاوی لیمۆ، گۆشت له سه‌رچاوه‌یه‌كی شێرپه‌نجه بكه‌ن، به سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌ناوبه‌ری شێرپه‌نجه و دژه ئۆكسید.