باده‌م یه‌كێكه له‌و چه‌ره‌سانه‌ی ده‌توانرێت به سه‌وزی و به وشكیش بخورێت و له ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ڕوێت وه‌ك: توركیا و فه‌ڵه‌ستین و لوبنان و ئه‌رده‌ن و زۆری تر.
به‌ھای خۆراكی باده‌م:
یه‌ك ده‌نك باده‌م ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری تێدایه له‌گه‌ڵ چه‌وری و كاربۆھیدرات، ھه‌روه‌ھا پێكھاتووه له ڕیشاڵ و پڕۆتین و ڤیتامین E و چه‌ند كانزایه‌ك وه‌ك : كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆر ئاسن و مه‌گنیسیۆم به‌ھۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی باده‌م به‌م به‌ھا خۆراكیانه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
سووده‌كانی باده‌م به گشتی:
⁃ زه‌یتی باده‌م بۆ كێشه‌كانی قژ سوودی زۆره وه‌ك ھه‌ڵوه‌رین و زبری و وشكی قژ ھه‌روه‌ھا بۆ پێستیش زۆر گرنگه بۆ وشكی پێست و خاڵی ڕه‌شه‌كانی پێست و ڕه‌شی ژێر چاو و و زیپكه‌و په‌ڵه.
⁃ ڕێكخستنی فشاری خوێن به‌ھۆی بوونی پۆتاسیۆم.
⁃ نزم كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن.
⁃ بۆ پێست زۆر گرنگه له جوان كردن و بریقه پێدان و ساف كردنی پێست و پارێزگاری كردنی.
⁃ چالاكی به له‌ش ده‌به‌خشێت به‌ھۆی بوونی مه‌گنیسیۆم و مس و چه‌ند كانزای تر.
⁃ بۆ مێشك و گه‌شه‌ی مێشك زۆر به‌سووده به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێ خوێ بخورێت.
⁃ پارێزگاری كردنه دڵ.
⁃ به‌ھێز كردنی ئێسكی له‌ش و پاراستن و گه‌شه كردنی.
⁃ به‌ھێز كردنی ھێزی به‌رگری له‌ش به‌ھۆی پێكھاتنی له دژه ئۆكسیدێ زۆر.
⁃ پارێزگاری له تووش بوون به ھه‌موو جۆره‌كانی ھه‌وكردن.
⁃ پاراستن له ھه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
⁃ بۆ دابه‌زینی كێشی له‌ش و توانه‌وه‌ی چه‌وری به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك.
⁃ نه‌ھێشتنی ئازارێ گه‌ده.
⁃ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی.
⁃ مێشك ھێور ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌وان پێش خه‌وتن بخورێت ده‌بێته ھۆی خه‌وێكی ئارام.
⁃ پارێزگاری له ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كۆڵۆن ده‌كات.
⁃ ئه‌گه‌ر ژنان له كاتی دووگیانی بیخۆن ئه‌وا دایكه‌كه‌ش و كۆرپه‌له‌كه‌شی ده‌پارێزێ له تێكچوونی دروست بوونی كۆرپه‌له‌كه.