توركیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌

:: AM:11:23:17/08/2018 ‌
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌م، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتر بۆ سەر توركیا كرد، ئەگەر بە پەلە قەشە ئەمەریكاییەكە ئازاد نەكات، له‌ به‌رانبه‌ردا وه‌زیرى بازرگانى توكیا كه‌مێك پێش ئێسته‌ به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاى گه‌یاندووه‌، كه‌ توركیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئاب، وه‌زیرى بارزگانى توركیا به‌ پێگه‌ى فه‌رمى "ئه‌نادۆڵۆ"ى ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌نگاوى هاوشێوه‌ى دژى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ده‌گرینه‌ به‌ر.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ پێنجشەم "ستیڤن منوچین"، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە میانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران رای گەیاند، كە ئەگەر توركیا قەشە ئەندرۆ برانسن بە پەلە ئازاد نەكات، ئەوە پلانی سەپاندنی سزای زیاتریان بۆ سەر ئەو وڵاتە هەیە.

گرتنی قەشە ئەمەریكییەكە لە توركیا بە تۆمەتی دەستهەبوونی لە كودەتای 15ی تەمووز/یۆلیۆی 2016، پێوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە تەواوی بەرەو خراپی بردووە، ئەمەریكا هەڕەشەی سزای قورستر دەكات، بەتایبەتی سزادانی بانكەكانی توركیا كە مامەڵە و پێوەندییان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.


وشە - محەمەد میران