شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غازه‌وه، ژنێك له شاره‌دێى هه‌ڵشۆی سه‌ر به شارۆكه‌ى پشده‌ر سووتا، ژنه‌كه ویستوویه‌تى خواردن ئاماده بكات چونكه بۆ ڕۆژی دواتر به‌نیاز بووه به ڕۆژوو ببێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ئاشكرای كردووه، كه سه‌عات 11:15 ده‌قه‌ی شه‌وى ڕابردوو ژنێك به‌ناوی (ب. ع. ح) له دایكبووی ساڵی 1993 پیشه‌ی ژنی ماڵ بووه، دانیشتووی شاره‌دێى هه‌ڵشۆى سه‌ر به شارۆكه‌ى پشده‌ر بووه، به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سووتاوه.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه تێدا هاتووه كه، پاش گه‌یاندنی ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتاویه‌كه‌ی كه به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه رێژه‌كه‌ی له 60% بووه، ژنه‌كه به‌ڕێكراوه بۆ سلێمانی.
به گوته‌ی پۆلیس ژنه‌كه ویستوویه‌تی خواردن ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی به ڕۆژوو بێت، پاشان بوتڵی غازه‌كه گڕی گرتووه و به‌هۆیه‌شه‌وه سووتاوه، پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.