ئه‌شواق حه‌جى یه‌كێكه له‌و كچه ئێزیدییانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرابوو، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌شواق به‌هۆى رووداوێك میدیاكانى ئه‌وروپاى به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، كاتێك ئاشكراى كردووه ئه‌و داعشه‌ى ئه‌شواقى كڕیوه و ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر، له ئه‌ڵمانیا به ئازادى ده‌سووڕێته‌وه.
ئه‌شواق حه‌جى یه‌كێكه له‌و كچانه‌ى له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراوه و دواتر له‌لایه‌ن ئه‌م گرووپه تیرۆریسته‌وه وه‌ك كه‌نیزه له بازاڕه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى تیرۆریستان فرۆشراوه‌ته‌وه.
داعشێك به ناوى ئه‌بوهومام، ئه‌شواقى كڕیوه و ده‌ستدرێژى سێكسیى كردووه‌ته سه‌ر، دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش، ئه‌شواق ئازاد بووه و ڕووى له ئه‌ڵمانیا كردووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك ئاشكراى كرد له‌به‌ر چه‌كداره‌كه‌ى داعش ئه‌ڵمانیاى جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، ئه‌م ڕووداوه سه‌رنجى میدیاكانى ئه‌وروپاى راكێشاوه.
له‌وانه ئاژانسى هه‌واڵى فڕه‌نسا و پێگه‌ى
یۆرۆنیوز و چه‌ندانى تر دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌شواق كردووه.
ئه‌شواق باسى ڕووداوه‌كه‌ى كردووه و ده‌ڵێ، "یه‌كه‌م رۆژ كه له وانه‌ى زمانى ئه‌ڵمانى ده‌گه‌ڕامه‌وه، كه‌سێك بانگى كردم بینیم ئه‌بوهومامه، ئه‌و پیاوه‌ى كه منى كرده كه‌نیزه‌ى خۆى و ده‌ستدرێژى كرده سه‌رم، به‌منى گوت تۆ ئه‌شواقى، منیش خۆم لێى نه‌ناس كرد، به‌ڵام دواجار گوتى تۆ ئه‌شواقى و ده‌شزانم له‌كوێ ده‌ژیت و له‌گه‌ڵ كێى".
ئه‌شواق ئه‌مه وه‌ك هه‌ڕه‌شه تێ ده‌گات و ده‌زانێ ئه‌و پیاوه وازى لێ ناهێنێ، ده‌چێته لاى پۆلیس، به‌ڵام پۆلیس هیچ كارێكى به‌په‌له‌ى بۆ گرتنى تیرۆریسته‌كه نه‌كردووه، له ئه‌نجامدا كچه ئێزیدییه‌كه بڕیارى داوه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى بژیت.